شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا ده‌ڵێت سوننه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون له هاتنی داعش و شیعه‌ش زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا له‌دوای له‌سێداره‌دانی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق، سه‌دام حوسێنه‌وه له 2006 ئه‌م ناوه به‌رگوێی زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بێت كه‌وتووه، ئه‌لنه‌دا نه سیاسه‌تمه‌دار و نه بازرگانیشه، ئه‌م شێخی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌یه كه سه‌دام حوسێن زۆرجار شانازیی پێوه‌ده‌كرد، عه‌شیره‌تی 'ئه‌لبوناسر' كه له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت هێشتا ئه‌و باجه ده‌ده‌نه‌وه كه سه‌دام به‌خوێن به‌عه‌شیره‌تی ئه‌وان بووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه تاكه عه‌شیره‌ت بن رێگه‌یان پێنه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و گونده‌ی سه‌دامی تێدا له‌دایكبووه 'عۆجه' له تكریت.
له‌ماڵه ساده‌كه‌ی خۆییدا له یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون لە شاری هه‌ولێر پیاوێكی باڵابه‌رز، 72 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و هێشتا به‌بێ گۆچان هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت، شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا دشداشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی شینی كاڵی له‌به‌ردایه، چاوێكی سه‌وزی تیژ وه‌كو مێشكی.
ئه‌م شێخه كه له‌دوای هێرشه‌كانی داعشه‌وه بۆسه‌ر مووسڵ و دواتر چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه له ساڵی 2014 به‌ناچاری پارێزگاكه‌ی خۆی 'سه‌ڵاحه‌ددین'ی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێ هێشتووه، ئه‌و وه‌كو ده‌ربڕینی سه‌خاوه‌تی خۆی به‌ده‌م جگه‌ره كێشانێكی زۆره‌وه زوو زوو ده‌ستی بۆ ئه‌و قاوه‌یه درێژ ده‌كرد كه بۆمان دانرابوو تا بیخۆینه‌وه و په‌له‌ی نه‌بوو له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی.
شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا، ده‌رچووی كۆلێژی سه‌ربازییه کە له ساڵی 1970 ته‌واوی كردووه. له سوپا و پۆلیسدا خزمه‌تی كردووه، نزیكه‌ی نۆ ساڵێش گاردی كۆماری بووه، ئه‌و شێخه‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌دام پێش هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردین كه باوكی له‌لای عوسمانییه‌كان كه‌سێكی قبووڵكراو بووه و زۆر رێزیان لێگرتووه و نازناوی بێگیشیان پێ به‌خشیووه. ئه‌و كه ناوی سه‌دامیش ده‌هات ده‌یگوت 'خوا لێی خۆش بێت'، بیانووشی بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه راهاتووه له‌سه‌ر مردوو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌رچی درێغی نه‌كرد له‌ناوهێنانی سه‌دام به 'دیكتاتۆر'.
شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا ده‌ستپێكی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئانادۆڵو به‌ناوی خوا و سه‌ڵاوات لێدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خانه‌واده و هاوه‌ڵانی ده‌ستی پێ كرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو: پێشبینیت چییه بۆ عێراق له‌دوای نه‌مان و تێكشكاندنی داعش؟
حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌دا: "داعش له‌سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێكی زۆر بچووك بوون و به‌ناوی پاشماوه‌ی ئەلقاعیده ده‌ناسران و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق و شام دانه‌مه‌زراند تا دوای داگیركردنی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین و پارێزگاكانی تر نه‌بێت، ئیدی ناوی خۆی لێ نا ده‌وڵه‌ت. له راستیدا ئه‌وانه‌ی داعشییان دروستكرد و یارمه‌تییان دا به‌پاره و چه‌ك و ئه‌و ماوه زۆره پارێزگاری‌یان لێ كرد ده‌توانن به‌فه‌رمانێك له‌خۆیانه‌وه له‌ناوی ببه‌ن، داعش هاتن بۆ تاڵانكردن، تاڵانكردنی سامانه‌كان، نه‌وتییان دزی، خه‌ڵكیان رووت كرده‌وه.
داعش كه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین-یان گرت شه‌ڕییان نه‌كرد، به‌ڵام ئیدی دواتر حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی حكوومه‌ت هاتن و رزگارییان كرد. ئێستا ئه‌نباریش رزگاركراوه و له رومادی و فه‌لـلوجه و شوێنه‌كانی دیكه‌ش شكستیان هێنا، ئێستا نۆرەی مووسڵه.
به‌گشتی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات بریتییه له ململانێی زلهێزه‌كانی جیهان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانی به‌ناوبانگی سایكس-پیكۆ كه وڵاتانی عه‌ره‌بی و موڵكه‌كانی دەوڵەتی عوسمانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر وڵاتانی براوه له‌شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، ئێستا ده‌یانه‌وێت دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، رووسه‌كان سه‌ركردایه‌تیی جه‌مسه‌رێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و له‌و لاشه‌وه ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه بووین به‌قوربانی، عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
ئه‌وه‌شی كه زۆر زیانی پێگه‌یشت له كوشتن و ئاواره‌بوون عێراقی و سورییه‌كان و به‌تایبه‌تتر عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق و سووریا، چونكه عه‌ره‌بی سوننه فشارییان كه‌وته سه‌ر و له 2003ه‌وه په‌راوێزخرابوون و كێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و فشار و زیندانیكردن و نانبڕینه، هه‌رچۆنێك بێت ده‌ژییان، به‌ڵام داعش هه‌موو شتی سڕییه‌وه و ئه‌وه‌شی ئیشوكاری ده‌كرد له‌ده‌ستی دا و ئه‌وی فه‌رمانبه‌ر بوو بێ مووچه مایه‌وه، بۆیه سوننه زۆر زیانییان پێگه‌یشت، به‌ڵام شیعه‌ش زیانییان پێگه‌یشت، ئه‌و حزبانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن شیعه‌ن و ئه‌مان نه‌یانتوانی هیچ بۆ شیعه و بۆ عێراقیش بكه‌ن، سه‌یری شاره‌كانی شیعه بكه كه هیچ ئاوهدانكردنهوهیهكی به‌خۆوه نه‌بینیوه، ئه‌وه شاره‌كانی سوننه هه‌ر هیچ.
ئێستا ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق خۆ هه‌ر هه‌مووی داعش و ئەلقاعیده نییه، به‌ڵكو لایه‌نی حزبییه‌كانی شیعه‌كان و سوننییه‌كان كێشه‌یان هه‌یه و به‌رپرسن له‌و ته‌قینه‌وانه، ئێستا شیعه و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌بێته قوربانی.
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م سوننه بوو، نیشانه‌ی پرسیاریش له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و حكوومهتەكانی جیهانیش كه عه‌ره‌بی سوننه ئه‌وان هۆكاری هاتنی داعشن، به‌ڵام به‌داخه‌وه داعش له‌سه‌ر سوننه حسابه و وای بۆ ویسترا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوننه خه‌ڵكانێكی بێ وه‌ین و دروشمی ئیسلام ئاشتاییه، به‌ڵام ئه‌وانه (داعش) توندڕه‌وه‌ن و له هه‌موو ئایینێك توندڕه‌و و شاز هه‌یه، بۆیه داعش له سوننه نیین، و ئه‌وانه توندڕه‌ون. له جیهاندا یەک ملیار و 300 ملیۆن سوننه هه‌یه، هه‌مووی وایه؟، كه‌واته سوننه بێ به‌رییه له داعش".
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته داعشی دیكه له‌دوای داعشی ئێستا دروست ده‌بێت؟
"ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشووی و گه‌شه بكات ئه‌وا له رۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی عێراقه‌وه كه ئه‌مریكا هاته ئه‌م وڵاته و كۆبۆنی خۆراكیان بۆ كردین و هه‌موو شتییان درۆ بوو ئه‌وا ئه‌مریكییه‌كان ده‌وڵه‌تێكی گواستنهوهكی بۆ ساڵێكیان دروست نه‌ده‌كرد و دیموكراسییهتییان له وڵاتێك جێبه‌جێ كرد كه هه‌زار و 500 ساڵیش ده‌بیێت دیموكراسی نییه، به‌ڵكو ده هه‌زار ساڵیش ده‌بێت، چونكه له سه‌رده‌می سۆمه‌ری و بابلییه‌كان كه‌سێك كه پاشا یان خه‌لیفه یان كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه هه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی دیموكراسییه‌تی سهپێنراومان بۆ هات به‌سه‌ر عێراقییه‌كان و كهسانێكییان دانا كه هیچ له دیموكراسییه‌ت نازانن، ئه‌وه‌شی ئیشه‌كه‌ی قورس كرد وایكرد خوێنی عێراقییه‌كان هه‌رزانترین خوێن بێت له هه‌موو جیهان، له‌كاتێكدا عێراقییه‌كان بهكهرامهتترین عه‌ره‌بن له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی.
من ده‌ترسم له كێشه و فیتنه‌ی دیكه كه له‌نێوان شیعه‌كان خۆیان، من عهشیرهكهتهم سوننه‌ی هه‌یه و شیعه‌ی هه‌یه، له نه‌جه‌ف هه‌مانه. له به‌سرە و حیلله شیعه‌ین و له تكریت سوننه‌ین، ئه‌گه‌ر شتێك له‌و گه‌نجانه بێت گوناح نییه، ئێمه سێ ملیۆنمان داوه له 2003ه‌وه و ئێستا بێین له فیتنه‌ی شیعه و شیعه دوو ملیۆنی دیكه بده‌ین؟، بۆچی؟ ئه‌م هه‌موو فیتنانه له ده‌ره‌وه دێت. له سه‌رده‌می دیكتاتۆر ئەلقاعیده یان داعش هه‌بوو؟، چونكه مرۆڤی عێراقی دژی توندڕه‌وی و كوشتن و قۆستنه‌وه و چه‌ك هه‌ڵگرتنه به‌رامبه‌ر به براكه‌ی".
"تا ئێستاش باجی ئه‌وه ده‌ده‌ینه‌وه کە سه‌دام له عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئێمه بوو"
ئاژانسی ئانادۆڵو: په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق چۆنه؟
"من پیاوێكی سیاسیی نیم، من پیاوێكی عهشایهرییم، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق پێویستی پێم بێت با با‌نگم بكات، ئه‌گه‌ر نا له‌م ژووره بۆخۆم جگه‌ره ده‌كێشم، من حه‌زم به‌زیانی كه‌س نییه، حه‌زم له خزمه‌تكردنه.
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نییه، ئێمه تا ئێستاش باجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه سه‌دام له ئێمه بوو، تاكه عهشیرهتیین له تكریت كه ناهێڵن بچینه‌وه بۆ گوندی خۆمان بۆ عۆجه، ئه‌وه زیاتر له ساڵێكه رزگاركراوه، نازانیین به‌دیاریكراوی كێیه، ئیدی كه فه‌رمانبه‌رێك ئیشت بۆ ناكات ده‌چیته سه‌ره‌وه ئه‌ویش شتێك ده‌كات و ئه‌ویش هه‌ر ده‌ڵێت ناكرێت، ئێمه عه‌شیره‌تی گوندی عۆجه یان ناحییه‌ی عۆجه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بیكه‌ینه‌وه بهناحییه، بهسهرۆكوهزیران ده‌ڵێم یه‌ك هۆكارم بداتێ كه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌گه‌ڕێینه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت سه‌دام له‌م گونده بوو، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كریش هه‌ر له‌م گونده بوو".
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر نوری مالیكی كه ده‌گوترێت هۆكاری ئاسانكردنی جێگیربوونی داعشه له مووسڵ و ناوچه سوننه‌نشینه‌كان؟
"به‌نیسبه‌ت منه‌وه پیاوێكی سیاسیی نییم، به‌ڵام له‌و ماوه‌یەی کە به‌ڕێز مالیكی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو كێشه‌ی زۆری تێدابوو، سه‌حوه‌ی دروستكرد و پاره‌یان خوارد و هیچیان نه‌كرد، هه‌روه‌ها راگه‌یاندن و سیاسییه‌كان ده‌ڵێن مالیكی وایكرد داعش بێت، داعش پێش مالیكیش هه‌بوو كه ئەلقاعیده بوو، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان هه‌موو كه‌سێك ده‌یزانی كه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بوون، ئەلقاعیده بن یان داعش له بیابانه‌كانی نزیك تكریت بوون له‌نێوان عوزێم و تكریت و له چیای حه‌مرین و ناسراو بوون. له مووسڵیش هه‌مان شت، خۆ داعش‌یش پێشتر هه‌بوو، بۆ لێیان نه‌دان؟ بۆ فڕۆکه‌یان بۆ نه‌ناردن كه ئه‌و كات كه‌م بوون؟"
ئاژانسی ئانادۆڵو: ده‌گوترێت داعش به‌چه‌ند كه‌سێكی كه‌م پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین-یان گرت، ئه‌مه راسته؟
"من ئه‌و كاته‌ی داعش هاتنه تكریت له‌وێ بووم، ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان هاتن خه‌وتبووم و گوتیان داعش له شه‌قامه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوون گوتیان چوار پێنج سه‌یاره بوون و زیاتر نا، به‌ڵام تێوه‌گلان و تێوه‌نه‌گلانی هێزه‌كان و به‌رپرسان ئه‌مه گومانم لێ هه‌یه، چونكه سوپا و پۆلیس لاوازن و له‌سه‌ر بنه‌مای ماددی دامه‌زراون، ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاره و ژیانی خۆی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاووڵاتیبوون و نیشتمانپه‌روه‌ریی نییه، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر هه‌یه كه له خواره‌وه بۆ لووتكه ده‌ڕوات، بۆیه پۆلیس یان سه‌رباز یان ئه‌فسه‌رێك ده‌بینێت گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر هه‌یه ده‌ڵێت بۆ خۆم به‌كوشت بده‌م، ئیتر ئاوای لێ هاتووه به‌داخه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچوونت له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كانی دوای 2003 له عێراق چییه؟
"حكوومه‌ته‌كان هیچییان رهحمییان به‌عێراق نه‌كرد، چونكه هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی عێراقی كه كوڕی عێراق بێت و به‌زه‌یی به‌عێراقدا هاتبێته‌وه، ئه‌وانه هه‌موویان دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه، ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی بیانییان له هی عێراقی پێ باشتره".
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچی له‌دوای 2003ه‌وه له عێراق حكوومه‌تێكی باش نه‌بووه؟
"چونكه ئه‌مریكا وای ویستووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی بهوهسفكردنی حكوومه‌تی دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دامه‌وه نییه، له ساڵی 1978عێراق له جیهانی سێیه‌م ده‌رچوو كه عێراق به‌و خێراییه به‌رز بوویه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بوو عێراق ئاوا پێشبكه‌وێت ئیدی ده‌ستیان بهپیلانگێڕان كرد و ئیدی عێراقییان وێران كرد، ئه‌مانه فه‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن، و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه له ده‌ره‌وه داده‌مه‌زرێنرێن. عه‌بدولكه‌ریم قاسم چوار ساڵ و شتێك حوكمڕان بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا توانی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی دوای 2003ی عێراق به 40 ساڵیش به‌ده‌ستی ناهێنن".
ئاژانسی ئانادۆڵو: حوكمڕانیی سه‌دام حوسێن چۆن وه‌سف ده‌كه‌یت؟
"ده‌توانم بڵێم مۆركی هێز و خۆسه‌پاندنی به‌سه‌ر زاڵ بوو، به‌ته‌نها پشتی به‌وه ده‌ست كه هێز بنه‌مای سه‌ره‌كییه، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی دادپه‌روه‌ریی، ئابووریی، دیپلۆماسییه‌ت و سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه گرنگه، خوا لێی خۆش بێت سه‌دام حوسێن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هیچی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ده‌یزانی زۆر باش شه‌ڕ بكات، سوپا دروست بكات و هێز كۆ بكاته‌وه، سه‌دام حوسێن جه‌نگاوه‌رێكی زیره‌ك و سیاسییه‌كی خراپ بوو.
سه‌دام جاران هه‌موو سه‌ركرده‌كانی دنیای ده‌هێنایه عێراق، پێشتر هه‌موو سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی دنیا هاتن بۆ عێراق و داوایان لێ‌كرد دژایه‌تی ئه‌مریكا نه‌كات، به‌ڵام سووربوو، به‌ڵام ئێستا ترامپ دوو هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد، سه‌یری بكه چۆن روحانی سه‌ردانی هه‌موو وڵاتان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رازییان بكات.
سه‌دام هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا ده‌كرد، ئاخر تۆ چییت له ئاستی ئه‌مریكا؟ سه‌دام زۆر عیناد بوو".
ئاژانسی ئانادۆڵو: گوتت سه‌دام جه‌نگاوه‌رێكی باش بوو، به‌ڵام خۆ سه‌دام له كۆتاییه‌كانی ژیانی هیچ شه‌ڕی نه‌كرد و له كونێكدا دۆزرایه‌وه؟
"خیانه‌تی لێ كرا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانه‌وه، به‌شێكیان له سه‌ڵاحه‌ددین و به‌شێكیان له ناسرییه كۆبوونه‌وه‌یان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیلانییان له‌دژی عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌گێڕا، چوو سه‌ربازه‌كانی كوشت له خه‌نده‌ق لێدان و ده‌یگوت شه‌ڕ ده‌كه‌ین، به‌ڵام نهچهك و نه‌پاره‌ی باش و نهمهشق و راهێنانی به‌و سه‌ربازانه نه‌كردبوو، ئه‌فسه‌ر له برسان مردبوون، شه‌ڕ چۆن وا ده‌كرێت؟، سه‌دام ده‌یویست به‌چه‌كی سووك و چه‌كی رووسی دژایه‌تی ئه‌مریكییه‌كان و چه‌كه نوێ و بههێزهكانییان بكات كه ئه‌مه هاوسه‌نگ نییه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: تۆ له‌م چاوپێكه‌وتنه جارێك به‌سه‌دام ده‌ڵێی خوا لێی خۆش بێت، جارێكی تر ده‌ڵێت دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن بوو، ئێستا به‌لای تۆوه سه‌دام كامییان بوو؟
"من هه‌ر كه‌سێك مردووبێت ده‌ڵێم خوا لێی خۆش بێت، راهاتووم، من هیچ رۆژێك نزیكی سه‌دام نه‌بووم، راسته خزمین و براكانم په‌یوه‌ندییان پێوه بووه، به‌ڵام من نزیكی نه‌بووم، پێشتر كه‌س نه‌یده‌توانی له‌ترسی سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی شتی نهێنی له‌سه‌ر سه‌دام بڵێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و حوكمێكی هه‌واڵگریی گه‌وره‌ی هه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌دام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌سیاسه‌تێكی باش رۆیشتبا ئه‌وا ئێستا عێراقیش به‌م چاره‌نووسه نه‌ده‌گه‌یشت، چوو كوێتی گرت و شه‌ڕی دروستكرد كه پیری كردیین. سه‌دام دیكتاتۆر بوو".
ئاژانسی ئانادۆڵو: په‌یوه‌ندییت به بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه چۆنه ئه‌وانه‌ی ئێستا له ژیان ماون.
"نه‌خێر نه ره‌غه‌د و نه دایكی په‌یوه‌ندییان پێوهنهكردووم، پێویستیان بهمن نییه، منیش پێویستم به‌وان نییه، ئه‌گه‌ر پێویستییان پێم بوو، من ئاماده‌م، ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق".
ئاژانسی ئانادۆڵو: حزبی به‌عس هێشتا له عێراق بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه؟
"بمبوره، شتێك نازانم و بمبوره وه‌ڵام ناده‌مه‌وه، چونكه من له ساڵی 1993ه‌وه له حزبی به‌عس وازم هێناوه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: "كه‌سێك بانگەشەی ئەوە دەکات کە كوڕی عوده‌ی سه‌دام حوسێنه و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ ناردووه و تێیدا ده‌ڵێت ئێسك و پرووسكی باوك و مامی قوسه‌ی و چه‌ند كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام براون بۆ ئێران، ئه‌مه راسته؟
من هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم له‌وباره‌یه‌وه نییه، چونكه ئێمه تاكه عه‌شیره‌تین كه ئێستا قه‌ده‌غه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆمان و قه‌ده‌غه‌مان له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاش بۆیان نییه بچنه عۆجه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با، ئاو ده‌یانه‌وێت بچنه عۆجه‌وه حه‌شدی شه‌عبی لێناگه‌ڕێت.
كاتی خۆی كه ئه‌مریكییه‌كان عێراقیان داگیركرد دواتر باڵه‌خانه‌یه‌ك دروستكرا دوو هۆڵی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هۆڵێكی ناوه‌ندیی گه‌وره و شێخی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان كه برای بچووكی من بوو و سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت بوو ئه‌وێ كات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه ته‌رمی سه‌دام حوسێن-یان له‌و شوێنه له عۆجه ناشت له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه كه عوده‌ی و قوسهیان تێدابوو، پاشان ئیدی خه‌ڵكی دیكه ده‌هاتن و له باخچه‌ی باڵه‌خانه‌كه كه‌سی دیكه‌یان ناشت له‌وانه به‌رزان تكریتی و كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه عه‌واد به‌نده‌ر، تاها یاسین ره‌مه‌زان، ئیدی بوو بهگۆڕستانێكی بچووك، ئێمه گوتمان بارودۆخه‌كه هێور ببێته‌وه ده‌یانبه‌ین بۆ گۆڕستانی گشتی، ئیدی داعش هاتن و ده‌ستكارییان نه‌كرد، به‌ڵام مزگه‌وتی ته‌نیشتی گۆڕستانه‌كه‌یان رووخاند گوتیان نابێت مزگه‌وت له ته‌نیشت گۆڕستان بێت، به‌ڵام دواتر كه به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی هاتنه ئه‌و شوێنه و گۆڕی سه‌دام و ئه‌وانی دیكه‌یان هه‌ڵكه‌ند و ئیدی چاره‌نووسییان نازانیین، به‌داخه‌وه كه وایان كرد وه‌كو ئه‌وه‌ی شتێكی زۆر باشییان كردبێت، بۆیه نازانین ئه‌و ئێسك و پروسكانه چی‌یان لێ هاتووه.
ئه‌و كه‌سه‌شی كه نامه‌ی بۆ ترامپ ناردووه شێوه‌ی له عوده‌یه‌وه نزیكه، دی ئێن ئه‌ی ئێمه له ئوردن هه‌یه ئه‌گه‌ر وابێت و كوڕی عوده‌ی بێت ئه‌وا ده‌توانرێت پشكنینی بۆ بكرێت بزانین كوڕی عوده‌یه یان نا، ئه‌وه‌شی ده‌یڵێت له‌سه‌ر بردنی ئێسك و پروسكه‌كان زانیارییمان له‌سه‌ر نییه".
- حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌مان نادات بچینه‌وه بۆ عۆجه
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێستا كێ حوكمی عۆجه ده‌كات و به‌ده‌ستی كێ وه‌یه؟
"حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی شه‌عبیش هه‌مووی نا، به‌شێكیان، هیچ به‌شێكیان نییه وه‌ره له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی من بگه‌ڕێنه‌وه، 23 هه‌زار دۆنم ئاویان لێ بڕی و وشكیان كرده‌وه، هه‌زار ماڵی‌یان له عۆجه تاڵان كرد، زیاتر له 50 هه‌زار دۆنم زه‌وی هیچ كشتوكاڵێكی تێ ناكرێت، بۆیه ئه‌مه هه‌مووی ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیران قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، یه‌ك یان دوو له‌سه‌دی خه‌ڵكی عۆجه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ تكریت و له‌وێ به‌كرێ دانیشتوون.
ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی یان هادی عامری یان ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر رێگه‌مان پێ بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناگه‌ڕێمه‌وه، ده‌بێت پاسه‌وانمان هه‌بێت، چونكه حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له په‌نجا گرووپن و ده‌ترسین رۆژانه بیانوومان پێ بگرن.
پێشتریش ئه‌مریكییه‌كان دانیشتوانی عۆجه كه چوار هه‌زار كه‌س ده‌بووین زیندانی كردبوو و ده‌وروپشتمان ته‌لبه‌ند كرابوو وه‌كو زیندانی و به‌ناسنامه ده‌چووینه ناوه‌وه و ده‌رده‌چووین له گونده‌كه‌مان، ئێمه زۆر سته‌ممان لێ كراوه، هه‌موو كه‌س سته‌م له عۆجه ده‌كات، ئه‌مه هه‌مووی هۆكاری هه‌یه، به‌ڵام هۆكارێكی ئه‌وه‌یه سه‌دام له عه‌شیره‌تی ئێمه‌بوو".
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچوونتان چییه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عێراق؟
"ئه‌سڵه‌ن عێراق هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه دابه‌شكراوه، كۆماری فیدراڵی عێراق، فیدڕاڵییه‌ت و كۆنفیدڕالییهت دوو سیسته‌مه بۆ یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی وه‌كو ده‌ڵێن، ئێمه دابه‌شكراوین. له هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی عێراق هه‌موومان عێراقیین، ئه‌مریكییه‌كان هاتن و دابه‌شییان کرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، بۆیه باوه‌ڕناكه‌م ئێمه سوننه و شیعه جیا ببینه‌وه، چونكه له ناوچه شیعییه‌كان سوننه هه‌یه له سوننه‌كانیش شیعه هه‌یه، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟. ئێمه عێراقیین و پێویستمان به‌سیاسیی باشه كه عه‌لمانیش بن و په‌یوه‌ندییان به‌ئایین و مه‌زهه‌به‌وه نه‌بێت، ئایین بۆ خوا و نیشتمان بۆ هه‌مووان، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران دووباره بكه‌نه‌وه، ئه‌وا نیوه كه‌متری گه‌لی ئێران خۆشگوزه‌رانن وه‌كو چۆن لای ئێمه به‌س ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز دانیشتوون خۆشگوزه‌رانن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌یه‌كی دیكه".
news_share_descriptionsubscription_contact

