Zana Natık Kerem
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
بەغدا ــ AA
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، سەركۆمار، فوئاد مەعسوم یاسای بوودجەی گشتی فیدرال بۆ ساڵی ٢٠١٨ كە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند كراوە، پەسەند نەكردووە و دووبارە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە وردبینی لە شێوە و ناوەڕۆكی یاساكە لە رووی دەستوورییەتی و یاسایییەوە بكرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە یاسای بوودجەی گشتییدا، ٣١ خاڵ سەرپێچی یاسایی تیایدایە.
بە پێی روونكردنەوەكە شارەزایان و راوێژكارانی یاسایی و دارایی ناوەڕۆكی یاسای بوودجەی گشتییان هەڵسەنگاندووە و وردبییان بۆ كردووە ژمارەیەک سەرپێچی دەستووریی، یاسایی و داراییان دیاری كردووە كە لە ژمارەیەك لە ماددە و بەند و بڕگەكانی ناو یاساكە كراوە بە ئامانجی چارەسەركردنی ئەو سەرپێچییانە، یاسای بوودجە لە لایەن سەركۆمارەوە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوتەوە.