هه‌ولێر
رۆژی چوار شه‌ممه له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی كتێب سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان د.فوئاد حوسێن لێدوانی رۆژنامه‌وانی دا.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا حوسێن بۆ ئاژانسی ئاناۆڵو گوتی: "كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان زۆرن، له ئێستا پرسی بودجه‌ی له ئارادایه و رۆژی سێ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بودجه نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك و كێشه‌كه‌ش زیاتر له‌سه‌ر ئه‌جێندای كاره‌كانی په‌رله‌مان بوو."
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌روه‌ها گوتی: "دانوستان و گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی سیاسی دوورنیه دانیشتنی ئیستسنائی بكرێ چونكه چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.