ھەولێر
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان فوئاد حوسێن لە کاتی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای کتێب لەبارەی پرسی سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ فەڕەنسا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم سەردانە زۆر باش بووە و پێشتریش لە سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ فەڕەنسا ئەم بابەتە تاوتۆی کراوە و دوای ئەم سەردانە کەلەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا و وەزیری بەرگری کۆبووینەوە، گەشبینم کە ئەو وڵاتە یارمەتی زیاتر بە ھەرێمی کوردستان دەکات".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی گرتنەوەی مووسڵ گوتی: "ئەم بابەتە ئێستا لە قوناغی مناقشە دایە و نەکەوتووەتە قوناغی پلان. ئەم پرسە پرسێکی گەورەی سەربازیی و سیاسییە کە کێ و چون و بەچ شێوازێک دەبێ بەڕێوە بچێت".