Heman Hussein Yaseen
04 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2024
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی سەردانی ھەولێر بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراقی تیادایە و دوای گەیشتنیان بۆ ھەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ھەرێم، ڕێبەر ئەحمەد کۆدەبنەوە و، وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی ئەمنیی بکەن.
جێی ئاماژەیە، دواینجار، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی لیژنەیەک سەردانی ھەولێر کرد کە تیاییدا مەبەستی بوو لە نزیکەوە ماڵی پێشڕەو دزەیی ببینێت، ئەو شوێنەی کە ئێران شەوی ١٥ی کانوونی دووەم بە ١١ مووشەکی بالیستی بۆردوومانی کردبوو.