هه‌ولێر
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(فه‌لاح مسته‌فا) بۆ (AA) رایگه‌یاند: ئێستا 27 وڵات نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌ریمی كوردستان هه‌یه‌و 10 وڵاتی دیكه لهوتووێژدان له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌ریم تا نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه.
فه‌لاح گوتی " كۆماری چین داوایكردووه باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێ، به‌وه‌یش ده‌بینه جێی بایه‌خی پێنج وڵاته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌مانه‌وێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر ببنه هۆی نزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌جیهانی ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ولده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان ته‌نیا له سه‌رئاستی حكومی نه‌بێ، به‌ڵكو له خه‌ڵكه‌وه بۆ خه‌ڵك و له‌نیوان ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌مووان بێ".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گرنگی فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه گوتی "لایه‌نێكی دیكه‌ی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان، پرسی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون. هه‌وڵده‌ده‌ین گروپی دۆستایه‌تی له‌ناو په‌رله‌مانی وڵاتاندا دروستكه‌ین، تاوه‌كو بتوانین له‌رێی ئه‌و گروپانه‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌رنجی كۆمپانیا جیهانیه‌كان راكێشێن".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌ریم له‌گه‌ل وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و ئیسرائیل، فه‌لاح مسته‌فا گوتی "داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان، له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌نددایه. تا ئێستا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه، هه‌ركاتێ به‌غدا بڕیاریدا، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێ دابمه‌زرێنێ له‌وانه‌ش ئیسرائیل، ئه‌وا ئیَمهش پابه‌ندی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌بین".