بە ھۆی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لە شارە جیاجیاکانی سوریا ٧٣ کەس کوژران کە حەفتیان ژن و ١٨یان منداڵن.
بە پێی لێدوانێکی چاپەمەنی رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، سەرەڕای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، ھێزە ئاسمانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان بۆردمان کردووە و بە ھۆیەوە لە حەلەب ١٦،دیرو زۆر ١٥، حەسەكه١٠، دیمەشق نۆ، ئیدلیب پێنج، حموس چوار، قونەیتەر و حەما چوار کەس و رەقا یەک کەس كوژران.
لەلایەکی دیکە كۆردیناسیۆنی ھەرێمی سوریا لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا ئاماژەی بەوە کردووە بە ھۆی بۆردمان کردنی گەڕەکی داریا لە دیمەشق بە بۆمبەی بەرمیلی بە دەیان خانوو وێران بوون. ھاوکات ھێزەکانی رژێم بە سەختی گەڕەکەکانی دوما، بهرزە، کۆبرا و قابونیان لە دیمەشقی پایتەختیان بۆردمان کردووە.