Shamal Numan Bakır
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2016
هەزاران لە لایەنگرانی رەوتی سەدر، سەربە پیاوی ئایینی موقتەدا سەدر هەڵیانكویانە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا و گەیشتنە ناو بارەگای ئەنجوومەنی نوێنەران.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر هەڵیانكوتایە سەر ناوچەی سەوز كە زۆربەی بارەگاكانی پەرلەمان و حكوومەت و باڵیۆزخانەكانی عەرەبی و جیهانی لەخۆدەگرێت دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان كە بڕیاربوو تیایدا سەرۆكوەزیران حخەیدەر عەبادی ناوی ژمارەیەك وەزیری كابینەكەی لە حكوومەتی تەكنۆكرات پێشكەش بە پەرلەمان بكات.
ماوەی چەند مانگێكە عێراق گیرۆدەی قەیرانێكی سیاسیی قورس بووە، دوای ئەوەی سەرۆكی رەوتی سەدر موقتەدا سەدر و لایەنگرانی داوایان لە حەیدەر عەبادی كرد لیستێكی نوێ بۆ كابینەكەی پێشكەش بكات بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و چارسەركردنی كێشەی خزمەتگوزارییەكان.
وێڕای دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر متمانەدان بە پێنج وەزیر لە كۆی 10 وزیری تەكنۆكرات كە عەبدای پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردبوو، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی رازیكردنی سەدر و پەرلەمانتار مانگرتووەكان.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، پەرلەمانتارە مانگرتووەكان كە ژمارەیان بە 100 پەرلەمانتار لە (كۆی 328 پەرلەمانتار) مەزندە دەكرا، هەوڵیاندا كۆسپ بخەنە بەردەم دانیشتنەكە كە عەبادی ئامادەی بوو، بەڵام سەلیم جبووری بڕیاریدا دانیشتنەكە بگوازێتەوە هۆڵی گەورە لەناو پەرلەمان.
عەبادی لە دانیشتنەكەی رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، بەڵینی ئەوەی دابوو كە لە میانی دوو رۆژی داهاتوودا تەواوی پێكهاتەی حكوومەتەكەی پێشكەش بە پەرلەمان بكات و سووربوونی خۆی راگەیاند لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی دەستە سەربەخۆكان لە كەسانی تەكنۆكرات دوای كۆتاییهێنان بە هەمواركردنی كابینەكەی.
ماوەی چەند مانگێكە عێراقییەكان لە بەغدا و شارەكانی باشووری وڵات دەستیان داوەتە سازكردنی خۆپیشاندان و داوای پێكهێنانی حكوومەتیبَكی تەكنۆكرات دەكەن هەروەها دواش دەكەن كە كۆتایی بە ناكۆكییەكانی سیاسیی لەناو پەلەمان بهێنرێت لەگەڵ دادگایكردنی گەندەڵكاران.