Sarmand Hameed
15 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوایكرد گوێ بهو دهنگانه نهدرێت كه داواى بایكۆتکردنى ههڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دهكهن.
نووسینگهى راگهیاندنى سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتییەکانی ناوچەی هور رەجەب و ئەلبو عیسا لە میوانخانەی هۆزی ئەلبو عیسا، گوێبیستی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە دەستیانەوە دەناڵێنن، گفتوگۆشكرا سەبارەت بە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دەکرێن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، محەمەد حەلبوسی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جهختی لە گرنگی رۆڵی هۆزەکان لە پشتیوانییکردنی دەوڵەت لە بەدیهێنانی سەقامگیری کردووەتەوە، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە هەڵوێستی رەسەنیان کردووە لەو قەیرانە جۆراوجۆرانەی کە رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە.
حەلبوسی داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کردووە هانی هاووڵاتییان بدەن تاوەکو خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆماربکەن کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێدهبەسترێت، داوایشی کرد بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرانیان تاوەکو گوزارشت لە خواستەکانیان بکات و گوێ بە داواکاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردن نەدەن.