Safvan Allahverdi,1 23
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، برێت مه‌كگۆرك رایگه‌یاند تا دامه‌زراندنی "هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ" له پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته.
برێت مه‌كگۆرك له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دوا.
برێت مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامن له دژی داعش و بوونی داعشیشیان بۆ له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مكردۆته‌وه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دوای به ته‌واوی پاككردنه‌وه‌ی سووریاش له داعش به‌رده‌وامی بده‌ن به پاراستنی سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه داخۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا كه‌ی له سووریا ده‌كشێته‌وه، مه‌كگۆرك گوتی: "له خاڵێكداین كه (ده‌بێت) له‌وه دڵنیا بین هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. ئامانجی سه‌ربازی شكستهێنانی یه‌كجاره‌كییه به داعش و ناكرێت دوای ساڵانێك شتێك بزانی و ئه‌وان له رووی فیزیكییه‌وه شكست پێبێنی و بڕۆی. ده‌بێت دڵنیا بیت له دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی له‌ناوچوونی داعش ئه‌وه‌نده زۆری خایاند كه له ناوچه‌یه‌كی بچووكدایه، مه‌كگۆرك باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی داعش پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌خۆیان ده‌به‌ستن و له زۆر شوێن بۆمبیان داناوه، له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕه‌كه سه‌خت بووه و زۆری خایاندووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه كردبوو چەکدارانی هه‌سه‌ده كه ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات ده‌ستیانكردووه به مه‌شق و راهێنان به "هێزی ئاسایشی ناوخۆ"، "هێزی ئاسایشی سنوور" و "پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی" و پلانی بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داناوه.