Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
بەغدا - AA
ئەوە راگەیەنرا کە شاری مووسڵ لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککراوەتەوە.
لە هەواڵێکی کەناڵی حکوومەتی عێراقدا ئەوە بڵاوکرایەوە کە ''مووسڵ بە تەواوەتی لە داعش پاککراوەتەوە''.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بە بۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مووسڵ، پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکان و گەلی عێراق کردبوو.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کەمێکی دیکە حەیدەر عەبادی لە مووسڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازبکات و راگەیەنراوی ''سەرکەوتن'' بخوێنێتەوە.
شاری مووسڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا کەوتبووە دەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ بە بەشداریی هەریەک لە سوپای عێراق، پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە رابەرایەتی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەشی خۆرهەڵاتی شاری مووسڵ دەستی پێکرد. دوای ١٠٠ رۆژ لە ئۆپەراسیۆن بەشی خۆرهەڵاتی مووسڵ لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا بە تەواوەتی لە داعش پاککرایەوە و لە ١٩ی شوباتدا لە سێ بەرەوە ئۆپەراسیۆن بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری خۆرئاوای شاری مووسڵ دەستی پێکرد.