Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدڕال و هەروەها هەڕەشەی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرد.