Fakhradin Ibrahim Mohammad
25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای مەسعود بارزانی لە دیدارێکدا، وەزیری بەرگریی عێراق كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستووەتەڕوو.
لە كۆبوونەوەکەدا هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.