Yunus Keleş
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
هەولێر - AA
وەزيرى هەرێم بۆ كاروبارى پێكهاتەكان لە حكوومەتى هەرێكى كوردستان، ئايدن مەعروف گوتى: "لەو ليستەى ئەمڕۆ مستەفا كازمى رايدەگەێنێت بۆ كابينەى نوێى حكومەتى عێراق، ناوى هيچ بەربژێرێكى توركمانى تێدا نييە. ئەمەش بووە هۆى نيگەرانى توركمانەكان كە بەشێكى سەرەكين لە پێكهاتەى عێراق. ئەمە نادادپەروەرييە، پێچەوانەى مافەكانى مرۆڤە، پێشێلكردنى دەستوورى عێراقە".
ئايدن مەعروف، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى "لە ئەگەرى بەربژێرنەكردنى توركمانێك لە كابينەى حكوومەتەكەى مستەفا كازمى، ئەوە دەبێتە هۆى نيگەرانييەكى گەورەى توركمانەكان".
ئايدن مەعروف، جەختى لەوە كردەوە كە توركمانەكان سێيەم گەورەترين پێكهاتەن لەسەر ئاستى عێراق و نەبوونيان لەم كابينەيەدا نادادپەروەرييە و گوتى: "ئەمڕۆ شەشى ئايار كاتژمێر ٩ى ئێوار، پاش ماوەيەكى زۆر پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە، ئامانجى كۆبوونەوەكە متمانەدانە بە حكوومەتى نوێى عێراق. حكوومەتى نوێى عێراق بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمى پاش ماوەیەکی دوور و درێژ لایەنە سياسييەكانى عێراق لەسەرى رێككەوتوون. گەيشتن بە رێككەوتن شتێكى ئەرێنييە، پێويستە لە عێراق حكوومەتێكى سياسى پێكبهێندرێت. بەڵام، ئەوى دەبينرێت بە گوێرەى بەرژەوەندى خۆيان رێككەوتنيان ئەنجامداوە. توركمانەكان، بە گوێرەى دەستوورى عێراق سێيەم پێكهاتەن. مەرجە شوێن بە توركمانەكان بدرێت لە حكوومەتى نوێى عێراق. لەو ليستەى ئەمڕۆ مستەفا كازمى رايدەگەێنێت بۆ كابينەى نوێى حكوومەتى عێراق، ناوى هيچ بەربژێرێكى توركمانى تێدا نييە. ئەمەش بووە هۆى نيگەرانى توركمانەكان كە بەشێكى سەرەكين لە پێكهاتەى عێراق. ئەمە نادادپەروەرييە، پێچەوانەى مافەكانى مرۆڤە، پێشێلكردنى دەستوورى عێراقە. ئەگەر تاكو ئێوارە ناوى بەربژێرێكى توركمان رانەگەيندرێنێت ئەوە نوێنەرە توركمانەكان پێويستە دەنگنەدەن و دەبێت لێرە بەدواوە وەكو ئۆپۆزيسيۆن كاربكەن".
ئايدن مەعروف، ئاماژەى بەوەشكرد لەماوەى داهاتوودا پێويستە توركمانەكان بێئومێد نەبن و بۆ ئەوەى چالاكانە بەشداربن ياسادانان و بەڕێوەبردن دەبێـت هەوڵى زياتر بدەن لەگەڵ گروپەكانى خاوەن بڕيار لە بەغدا، و گوتى: "ئەوانەى كە لە بەغدا خاوەن بڕيارن لەبەغدا ئەو گروپانەن كە بڕيار دەدەن، واديارە بۆ بەرژەوەندى خۆيان زياتر كاردەكەن. هەموو ئەو ئيدارانەى كە لە ساڵى ٢٠٠٣وە هاتوونە بە شێوەيەكى باش بەڕێوەنەبردرا، ئەركەكانيان بە شێوەيەكى باش و دادپەروەرانە جێبەجێنەكرد. هەموو كات بۆ لايەنێك و بۆ گروپێك كاريانكرد. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لە حكومەتەكەى موستەفا كازمى جێگەمان نەبێت مەحاڵە ئێمە پشتگيرى ئەو حكومەتە بكەين. لە رۆژانى داهاتودا نوێنەرانمان لە بەغدا لەگەڵ لايەنە سياسييەكان بڕيارى خۆيان دەدەن دەربارەى ئەو بابەتە".
ئايدن مەعروف، جەختى لە گرنگيى پشتگيريكردنى گرووپە ئايينى و نەتەوەكانى ديكەى كرد بۆ توركمانەكان و گوتى: "توركمانەكان، كورد و عەرەبەكان پێكەوە لە ناوچەكە دەژين، لە ساڵى ٢٠١٤دا كاتێک رێكخراوى تيرۆريستى داعش چووە ناو مووسڵ چووە ناو تەلعەفەر، كاتێك كە چووە ناو بەشێک لە ناوچەکانی كەركووك، بوونە هەڕەشە بۆسەر هەموو ئەو نەتەوانەى كە لەم ناوچەيەدا دەژيان. ئێستاش نادادپەروەرى بەرامبەر نەتەوەى توركمانى ستەملێكراو دەكرێـت. زۆر گرنگە ئەگەر كورد و عەرەبەكان هەڵوێستێكيان هەبێت. ئێمە لەم بابەتەدا چاوەڕێى پشتگيرى ئەوانين. بەتايبەتى لە فشارەخستنە سەر دەسەڵاتدارانى بەغدا. ئێمە وەك نەتەوە ئەگەر كورد بێت يان عەرەب يان توركمان پێكەوە لەسەر ئەم خاكە دەژين، هەموو كات پالپشتى پرنسيپەكانى برايەتيمان كردووە. پەيوەندى توركمان-كورد زۆر گرنگە، لە عێراق و لە هەرێمى كوردستان. ئەم دوو نەتەوەيە لە رابردوودا دووچارى ستەم و فشارێكى زۆربوونە لە رابردوودا. بۆيە ئێمە چاوەڕێى پاڵپشتى لە كورد و لە عەرەبەكان دەكەين. هيوامان ئەوەيە، تاكو ئەم ئێوارەيە كورد و عەرەبەكان و لایەنەکانی شيعە يەكبگرن و پاڵپشتى بۆ توركمان دروستبكەن، رەنگە ئەمڕۆ ئەم لایەنانە رێكبكەون بەڵام ناهەقى لە توركمان دەكرێت، رەنگە سبەى لە كورد بكرێت و دووسبەى ئەو ناهەقييە لە عەرەب بكرێت".