Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عيراق خاتوو جينين هینیس پلاسخارت، كۆبووه‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عيراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، تاوتوێ كران.
بە پێی هەواڵەکە، هه‌ردوولا هيوايان خواست ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هيوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عيراقييه‌كان دابين بكات، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌ر تانه و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به ڕێكاره ياسايييه‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه.
ئاماژە بەوەشدراوە کە سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و ده‌ستخۆشى له پلاسخارت و نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عيراق (يوونامى) كرد بۆ ڕۆڵى به‌رچاويان له چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و يارمهتيدان و پشتگيريكردنى عيراق.