Sarmand Hameed
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، به‌بۆنه‌ى به‌خشینى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتی به خاتوو نادیا موراد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانى له په‌یامێكدا پیرۆزبایى لێ‌كرد.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە "به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه كار و چالاكییه‌كانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییى خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مهینهتیانهى به‌سه‌ر خۆى و خانه‌واده‌كه‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییى خوشك و برایانى ئێزدى بداته‌وه له‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریاندا هات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو بۆ خۆڕ‌اگرى و قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "خاتوو نادیا موراد كه سیمبولى قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له كار و چالاكییه مرۆییه‌كانیدا پشتگیریى ته‌واوى ئێمه‌ى هه‌بووه و ده‌بێت. هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایى لێده‌كه‌ین".