Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند كە رێگە نادات كەرەستەی بیناسازی ببرێتە ناوچە شوێنەوارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، لیوا نەجم جبوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "داوا لە یەكە ئەمنییەكان كراوە كە رێگە نەدەن كەرەستەی بیناسازی ببڕیتە ناوچە شوێنەوارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا".
نەجم جبوری ئاماژەی بەوەشدا كە هەروەها داوا لە هێزە ئەمنییەكان كراوە هەر كەسێك هەوڵی دا كەرەستەی بیناسازی بۆ ناوچە شوێنەوارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا، دەستگیری بكەن.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا باسی لەوەش كرد كە لەگەڵ پۆلیسی نەینەوا لەسەر رۆڵی هێزەكانی پۆلیسی شوێنەوار بۆ پاراستن و بەدواداچوون بۆ كاروباری ناوچە شوێنەوارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا رێككەوتن.
نەجم جبوری گوتیشی: "هەوڵدەدین سنوورێك بۆ ئەو زیادەڕۆییانە دابنێن كە لە ناوچە شوێنەوارەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا روودەدەن".