Hemin Hüseyin
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ھەولێر-AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، ھەندرێن محەمەد رایگەیاند کە بەبڕیاری کۆمیسیۆن دەنگی ٩٦ بنکەی دەنگدان کە دەکاتە زیاتر لە ١١٩ ھەزار دەنگ پوچەڵکراوەتەوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ژمارەی کورسییەکان بەم شێوەیە راگەیاندرا :
پارتی دیموکراتی کوردستان ٦٨٨ ھەزار دەنگ ٤٥ کورسی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ٣١٩ ھەزار دەنگ ٢١ کورسی
بەرەو ئیسڵاح ٧٩ ھەزار دەنگ ٥ کورسی
لیستی سەردەم ١٥ھەزار دەنگ ١ کورسی
نەوەی نوێ ١٢٧ھەزار دەنگ ٨ کورسی
بزووتنەوەی گۆڕان ١٨٦ھەزار دەنگ ١٢ کورسی
لیستی ئازادی ٨ھەزار دەنگ ١ کورسی
کۆمەڵی ئیسلامیی ١٠٩ ھەزار دەنگ ٧
کورسی لیستی گەشەپێدان ٢
لیستی میللەت ١
لیستی چاکسازی ١
لیستی بەرەی تورکمانی ١
لیستی پێکھاتەی کلدان سریان ئاشووری . لیستی رافیدەین ١ کورسی . لیستی مەجلیسی١ . یەکێتی نەتەوەیی ٣ کورسی.