Muhammed Shekh Yusuf,Gülşen Topçu
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سیاسه‌تمه‌داری توركمان، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا بە سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا هه‌ڵبژێردرا.
له 39ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئیئتلافی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا كه له ئیستانبوڵ رێكخرا، مسته‌فا بۆ شوێنی ریاز سه‌یف هه‌ڵبژێردرا كه مانگی ئادار ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری ئیئتلافی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاوكرایه‌وه، باس له‌وه كراوه كه مسته‌فا تاكه كاندید بووه و له كۆی 75 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ده‌نگی 66یانی به‌ده‌ستهێناوه و به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له دیما مو‌سا، به‌در جاموس و عه‌بدولباست حەمۆ بە جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران، هه‌روه‌ها نه‌زیر حەکیم كرا بە سكرتێری گشتیی ئیئتلافی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی ئیئتلافی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، مانگی ئادار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ریاز سه‌یف-ی راگه‌یاند به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه.عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كه ئه‌وكات جێگری سه‌رۆك بوو له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ریاز سه‌یف به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.