Hamdi Çelikbaş
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکیی بۆسەر بنکەی سەربازیی باشیک لە سنووری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، سەربازێکی سوپای وڵاتەکەی شەھید بووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمشەو هێرشکی مووشەکیی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باشیک.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەو سێ مووشەکەی کە ئاراستەکراون یەکێکیان کەوتووەتە سەر ناوچەی بنکە سەربازییەکە و دوو مووشەکەکەی دیکە کەوتوونەتە ناو گوندەکە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێرشەکە شەھیدبوونی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک بریندار بووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردووەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "نزای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەھیدە قارەمانەکەمان دەکەین، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی و سوپای تورکیا دەکەین، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ منداڵە بریندارەکە دەخوازین".