Sarp Özer
12 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2020
برۆكسل - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسى ئاكار، لە ميانى بەشداريكردنى لە كۆبوونەوەى وەزيرانى بەرگريى ناتۆ لە بڕۆكسل لەگەڵ وەزيرى بەرگريى ئەمريكا، مارک ئێسپەر كۆبوويەوە.
لە كۆبونەوەكەدا، هەردوولا تاوتوێى بابەتەكانى ئاسايش و بەرگریى لە عێراق و سووريا و دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب كرا و جه‌خت له گرنگیی رۆڵی به‌رجه‌سته‌تری هه‌ریه‌ک له ئه‌مریكا و ناتۆ كرایه‌وه.
لاى خۆيەوە ئاكار، خۆشحاڵى خۆى لە بەرامبەر لێدوانەكانى ئەم دواييەى بەرپرسانى ئەمريكا سەبارەت بە پێشهاتەكانى ئيدلب دەربڕى و جه‌ختى له گرنگیی رۆڵی به‌رجه‌سته‌تری هه‌ریه‌ک له ئه‌مریكا و ناتۆ كردەوە.