Heman Hussein Yaseen
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد پێشوازی لێ کرد و دواتر لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، رەوشی ئەمنیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ئیدارەی هەرێم و چەندین پرسێکی دیکەی تایبەت بە هەماهەنگی و پرسی خاڵە سنوورییەکان تاوتوێ کراوە.