پاریس
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا (لاورێنت فابیاس) گوتی" تا ئێستا مەرجە سەرەکییەکان تەواو نەکراون بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لەسوریا، بەڵام کاتێ حکومەت بریار بدا بۆ بەشدارییکردن لەلێدانی سوریا ئەوا ئەگەری ھەیە داوای رەزامەندیی پەرلەمانیش بکەین".
فابیاس ھەروەھا روونکردنەوەیدا چاوەڕێی بڕیاری کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەن تا لەبارەی یەکلایی بوونەوەی پەلاماردانی سوریا بڕیارێک دەربکەن، چونکە فەرەنسا تاکلایەنانە ھەنگاو نانێ.
لەلایەکی دیکە بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیەکی کۆمپانیای ((CSA لەبارەی بەشدارییکردنی وڵاتەکەیان لەھێرشکردنە سەر سوریا، دەرکەوتووە ٧٠% فەرەنسییەکان پێیانباشە حکومەت رەزامەندیی پەرلەمان وەربگیرێ بۆ ھێرشکردنە سەر سوریا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی فەرەنسا لەپەرلەمانی وڵاتەکەی باسی بەشدارییکردنی فەرەنسا بکات لەئەگەری ھێرشکردنە سەر سوریا.
بەگوێرەی دەستووری فەرەنسا، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەتوانێ بەبێ رەزامەندیی پەرلەمان بڕیاری شەڕ بدات لەدەرەوەی وڵاتەکەی خۆی.