Mazın Asad
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
مۆسکۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھەروەک ئاگادارن، لە ئێستادا لەبارەی قۆناغی منبج، وەک تورکیا و رووسیا پیکەوە دەمانەوێت کاری ھاوبەش لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بکەین. با بە کاری ھاوبەش، ھەڵومەرجێک بۆ گەڕانەوەی خەڵکی منبج دابین بکەین".
دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ھەماھەنگی نێوان تورکیا و رووسیا و واژووکردنی چەند رێککەوتننامەیەک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ ھەردوو سەرکردە ساز کرا.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند لە ئێستادا ئەو ھەنگاوانەی لەبارەی سووریاوە دەنێرێت، تورکیا و رووسیا لەوبارەیەوە ھەموو جۆرە کارێکی ھاوبەشی سەربازیی ئەنجام دەدەن.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و عێراق، ئەردۆغان گوتی: "یەکپارچەیی خاکی ھەردوو وڵاتی ئامانجی سەرەکی ئێمەیە. بەڕاستی تەحەمولی دابەشبوونی ئەمانەمان نییە".
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی منبج، ئەردۆغان رایگەیاند: "ھەروەک ئاگادارن، لە ئێستادا لەبارەی قۆناغی منبج، وەک تورکیا و رووسیا پیکەوە دەمانەوێت کاری ھاوبەش لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بکەین. با بە کاری ھاوبەش، ھەڵومەرجێک بۆ گەڕانەوەی خەڵکی منبج دابین بکەین. واتا ئارەزووی ئەوە دەکەین، نەک رێکخراوانی تیرۆریستی ئەوێ داگیر بکەن، بەڵکو خەڵکی ئەوێ نیشتەجێ بکەین. دواتر ئامانجی سەرەکی رەققەیە. دەزانن کە رەققە شوێنی رێکخراوەیی گەورە داعشە و بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، نزیکەی سێ ھەزار چەکداری داعش لەوێدا ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە عێراق ھێزەکانی ھاوپەیمانان دژی داعش بە تایبەتیش لە موسڵ، لە نێو کارێکی زۆر چڕدان. رۆژ لە دوای رۆژ داعش لەوێدا لاواز دەبێت و خەڵکی موسڵ نیشتەجێی موسڵ دەبن".
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە لە تەلەعفەر تورکمانەکان ھەیە و بەو ھۆیەوە تەلەعفەر ماوەیەک لە ژێر ھەڕەشەی حەشدی شەعبیدا بوو، بەڵام لە ئێستادا ھەڕەشەکان کەمی کردووەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە ھێدی ھێدی شنگال لە پەکەکە پاک دەکرێتەوە و زیاتر گوتیشی: "بەو ھۆیەوە ئامانجی گەورەمان پاککردنەوەی رێکخراوانی تیرۆریستی و دووبارە نیشتەجێکردنی خەڵکەکەیەتی لەوێدا".