Abdullah Shukur
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەدەستکەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و روحانی لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی سووریا ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و روحانی جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە کۆنگرەی سۆچی بە پشتیوانی تورکیا و ئێران پێشھاتێکی ئەرێنییە.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و روحانی خۆشحاڵی خۆیان لەبارەی بەرەوپێشبردنی ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وڵات لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش دەربڕیوە.