23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2020
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بەگفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵاتيیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ، مستەفا کازمی و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات کراوە کە چاوەڕان دەکرێت لەمیانیدا، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق يەکلایی بکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشی خراوەتەڕوو کە هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ هاوکارییە ئابوورى و سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیيان تاوتوێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە هەروەها هەردوولا قەیرانی ئابووری جیهان و کاریگەرییەکانیان لەسەر نرخی نەوت و رەنگدانەوەی لەسەر ئابووری عێراق و رێگەی چارەسەریان تاوتوێ کردوە.
لای خۆیەوە گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مایک پۆمپیۆ و مستەفا کازمی ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگیان تاوتوێ کردووە لەوانە قەیرانی ئابووری عێراق و هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات.
مۆرگان ئۆرتاگوس ئاشکرایکردووە کە لەمیانی پەیوەندییەکەدا، مایک پۆمپیۆ داوای لە مستەفا کازمی کردووە کە چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات.
پێشتر بەرپرسانی عێراق رایانگەیاندبوو کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، بەغدا و واشنتون خشتەیەکی کاتیی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادنێن.