Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی بڕیاری سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند "ئەو هەنگاوەی باکووری عێراق گرنگە بەڵام وەک پێویست نییە. پێویستە ئەنجامی ئەو گشتپرسییە هەڵبوەشێندرێتەوە".
دوای ئەوەی چاوشئۆغڵو لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی کۆسۆڤۆ، بەهجەت پاکۆلی کۆبووەوە، کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی گەشتەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بۆ تورکیا چاوشئۆغڵو گوتی: " ئەو هەنگاوەی باکووری عێراق گرنگە بەڵام وەک پێویست نییە. پێویستە ئەنجامی ئەو گشتپرسییە هەڵبوەشێندرێتەوە. بەر لەوەی لە بەغدا لێپرسینەوە لەو هەڵەیە بکرێت و بگەڕێنەوە بۆی لەو هەڵەیە پاشگەزبوونەوە. سەرۆکی ئیدارەی هەرێمیی کوردی عێراق، مەسعود بارزانی پێی وابوو بە ئەنجامدانی گشتپرسیی کارتەکانی دەستی بەهێزتر دەبن، بەڵام هەموو کەس بینی کە گەیشتە خاڵێکی زۆر لاواز".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە بارزانی بەو هەڵمەتەی وای دانابوو گەلی کورد لە پشت خۆی دەکاتە یەک، بەڵام بەم هەنگاوەی کوردەکانی عێراقی دابەش کرد و گوتیشی: "بازرانی بە بانگەشەکردن بۆ وەدەستهێنانی مافی زیاتر کوردەکانی ناوچەکەی قەناعەت پێهێنا. بەڵام بە گەیشتنە ئەو خاڵە ئەو مافانەی بە ئەمری واقعیش بەدەستیان هێنابوو لە دەستیان چوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق دەکەن و گوتی: "پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی کەرکووک هی حکوومەتی ناوەندییە و لەبەرئەمە حکوومەتی ناوەندی دەیەوێت لە رێگەی تورکیاوە نەوت هەناردەی جیهان بکات. لەمبارەیەوە هەماهەنگی نێوانمان پەرە پێ دەدەین. پێویستە دەروازە سنوورییەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی ناوەندی دابن، بە هۆی کێشەکان لەو وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رەوشی دی فاکتۆر، ئەودیو دەروازە سنوورییەکان لە لایەن ئیدارەی هەرێمیی بەڕێوە دەبرێن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پێشنیازی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە بە بێ شەڕو پێکدادان لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دابنیشێت و بەر لەوەی زەرەری زیاتر بە خوشک و برا کوردەکان بگات داواکارییەکانی بخاتە روو و گوتیشی: "لە قۆناغی دواتردا دوای ئەوەی دەروازە سنوورییەکان دەچنە ژێر دەسەڵاتی بەغدا کە پێویست بکات دەروازەی سنووری دیکە دەکەینەوە. دوێنێ ویستی خۆمان دەربڕی بۆ گەشەپێدانی بازرگانی. هەروەها لە روانگەی داهاتووی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ سەردانەکەی دوێنێ زۆر گرنگ بوو. لەمەودوا لەو هەنگاوانەی دەینێین و داواکارییەکانی حکوومەتی ناوەندی بە پێوەر وەردەگرین. بەڵام کە ئەو هەنگاوانەمان نا لە دوای ئەو گشتپرسییە زۆر بە هەستییاری دەجوڵێینەوە. بۆ ئەوەی زیان بە خوشک و برا کوردەکانمان نەگات زۆر بە هەستیاریی و لە هەلومەرجی قورسدا مامەڵەمان لەگەڵ گشتپرسییەکەدا کرد".
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە پێویستی زانی لەگەڵ عێراق بەیەکەوە هەنگاو بنێن دژ بە پەکەکە. جەختی لە پاککردنەوەی عێراق لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە سوودمەندترین لایەن لەو رەوشەی عێراق تێی کەوتووە پەکەکە بووە لە باکووری عێراقیش ژمارەیەک حزب پشتگیری پەکەکە دەکەن و گوتیشی: "بە هەموو هێزمان لە وشکانی و ئاسمانەوە چی پێویست بێ ئەنجامی دەدەین لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا. چۆن لە وڵاتەکەمان پەکەکەمان کردۆتە ئامانج لە عێراقیش دەیکەینە ئامانج. هەرگیز رێگە نادەین بە دامەزراندنی کۆریدەرێکی تیرۆر لە سووریا. چی بۆ ئاسایشی خۆمان پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".