Ramal Abdullah Mahmood,Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
پەکین - AA
هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی چین ئیدارەی واشنتۆنی بە "ئیستیفزازکەر" لەقەڵەمدا، بەهۆی نزیکبوونەوەی کەشتی جەنگی ئەمریکی دوێنێ لە دوورگەکانی نانشا لە دەریای باشووری چین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گینگ شوانگ رایگەیاند دوێنێ بێمۆڵەت وەرگرتن لە حکوومەتی چین کەشتی جەنگی ئەمریکی USS John S. McCain لە دوورگە دەستکردەکانی نانشا نزیکبووەتەوە.
گینگ لە راگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی لەو کاتەدا هێزەکانی سوپاش لەو کاتەدا هۆشدارییان داوەتە کەشتییە جەنگییەکە: "ئیدانەی ئەمریکا دەکەین بەهۆی ئەم کارە کە زیان لە ئاسایشی نەتەوەیی چین دەدات و سەروەری خاکی چین پێشیل دەکات ".
گینگ ئاماژەی بەوەشدا کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی وڵاتانی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا لە وڵاتی فلیپین، ھەنگاوی بونیاتنەر بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی دەریای باشووری چین نراوە و گوتیشی: "ھەندێک لە وڵاتانی دوور لە ناوچەکە بە بیانووی گەشتی ئازاد ھەوڵی تێکدانی دۆخی ئەرێنی ناوچەکە دەدەن".
لەبارەی بوونی کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: "ھەوڵی سەربازیی تێکدەرانەی ئەمریکا لە باشووری دەریای چین، دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەنگاونانی زیاتر بۆ بەھێزکردنی توانای ئاسایشی نیشتمانی چین".
-"واز لە نمایشی ھێز بھێنن"
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین، ڤو چیەن گوتی: "پێویستە ئەمریکا ھەرچی زووە واز لە کردارە پشێوییەکانی لە ناوچەکە بھێنێت کە بەناوی گەشتی ئازاد ئەنجامی دەدات و ھەروەھا دەبێت ھەڵەکەی راست بکاتەوە".
بانگەوازیشی کرد کە ئەمریکا واز لە نمایشی ھێز لە باشووری دەریای چین بھێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا USS John S. McCainی ئەمریکی، لە دەریای باشووری چین، لەنزیک دوورگەی دەستکردی میسشیف رەسیفی چینییەوە، تێپەڕیوە.
ئەوە سێیەمین کەشتی ئەمریکییە کە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ نزیک بێتەوە لە دوورگەکانی دەستکردنی چین.
دەریای باشووری چین یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە دەریاییەکان کە دەوڵەمەندە لەرووی بوونی یەدەگی ھایدرۆکاربۆنەوە و ھەریەک لە چین، فلیپین، ڤێتنام، مالیزیا، برونی و تایوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مافیان لەو دەریایەدا ھەیە.
ھاوکات بەھۆی دروستکردنی دوورگەی دەستکرد لە دەریای باشووری چین لە لایەن چینەوە، بارگرژی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و چین دروستبووە.