Fahrettin İbrahim
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی کرد.
شاندەکەی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە هەر دوو جێگرەکەی، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر و راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵشاد شەهاب و نەوزاد هادی و لە لایەن ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان عەلی باپیر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.

رۆژی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوویەوە.
پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوانە دەبن.
