Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
تاران - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه بۆ به‌كارهێنانی دراوی ناوخۆیی له بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌رله‌مان له تارانی پایته‌ختی ولاته‌كه‌ی سازی كرد، لاریجانی وه‌ڵامی پرسیاری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه و، گوتی: "ئیران هه‌میشه خوازیاربووه به دراوی ناوخۆیی بازرگانیی بكات".
لاریجانی به‌پێویستی زانی كار بكرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕینی دراو و، له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌خۆشحالییه‌وه پێشوازی له پێشنیاره‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ین".