ئیستانبوڵ
به ئاماده‌بوونی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی توركیا تانه‌ر یڵدز و وه‌زیری كاره‌بای عێراق قاسم ئه‌لفه‌هداوی رێوڕه‌سمی واژۆكردنی وێستگه‌یه‌ك له به‌غدای پایته‌خت بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 هه‌زار میگاواتی كاره‌با له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌ندازیاری و پیشه‌سازی ئه‌نكا، ئه‌نجام درا.
یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له جیهاندا تاوتوێی زۆرێك له پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سرووشتی ده‌كرێ و گوتی: "ئێمه 37 ساڵه بۆڕی نه‌وتبه‌ری كه‌ركوك-جه‌یهان به‌ركار ده‌خه‌ین. ئێستا بۆ 15 ساڵ رێككه‌وتنه‌كه‌مان درێژ كرده‌وه. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت له‌م بۆڕییه هاوكاریی ئاساییبوونه‌وه‌ی عێراق ده‌دات. كێشه‌كان و مه‌ترسی داعش كه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه ده‌كات، ئێمه‌شی ناره‌حت كردوه. به‌و هۆیه‌وه سه‌قامگیری و ناسه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاساكانی نێوان نه‌وتی هه‌ولێر و به‌غدا سیسته‌می ناردنی نه‌وتمان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان دانابوو. سوپاس بۆ خوا ئێستا به تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م 2 هه‌فته‌یه‌ی دوایی به شێوه‌یه‌ی ئاره‌زوومان ده‌كرد، هاته ئاراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له 18ی تشرینی دووه‌مه‌وه 2.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی سۆمۆ له جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كراوه و 520 به‌رمیل له‌و نه‌وته له‌لایه‌ن كۆگای نه‌وتی توركیا كراوه و ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، نه‌وتی هه‌ولێر هه‌نارده كرا و گوتی: "له كۆتاییدا هه‌مووی هه‌مان كێڵگه و نه‌وتی عێراقه. چونکە تێپه‌ڕبوونی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت هاوكاریی ئاساییبوونه‌وه‌ی عێراق ده‌دات".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه توركیا 17 پرۆژه‌ی له عێراق له‌م بواره‌دا به‌ڕێوه ده‌بات و عێراق له تێكڕای 40 ملیار دۆلاردا 7. 5 ملیار دۆلار به‌شی توركیا له گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كه‌دا بۆ كۆگای نه‌وتی توركیایه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه رێككه‌وتنه‌كانی ئیمرۆ پەیامێك ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامی كاری وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا و گوتی: "گشت كێشه‌كانی كاره‌بای عێراق له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی توركیاوە هان ده‌درێت. هه‌روه‌ها قەبووڵی ئه‌وه ناكه‌ین كه هیچ برایه‌كی عێراقیمان بێ كاره‌با بێت. له‌به‌ر ئه‌وه كاره‌كان له‌مباره‌یه‌وه چڕ ده‌كه‌ینه‌وه و وهبهرهێنهراكانیش هان ده‌ده‌ین. "
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی توركیا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و سووریاوه هه‌زار و 250 كیلۆمه‌تر سنووری هه‌یه و ناسه‌قامگیری ئه‌و وڵاته هه‌ندێك لایه‌ن دڵخۆش ده‌كات.
گوتیشی: "له نێو ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی راوێژی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانمان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ برا عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. گرنگییه‌كی زۆر به كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ین".
هەروەها وه‌زیری كاره‌بای عێراق قاسم ئه‌لفه‌هداوی سه‌باره‌ت به واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆیان و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری زیاتر و ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی نوێی عێراق داوای كاری هاوبه‌شی زیاتر ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا و گوتی: "حكوومه‌تی نوێی عێراق گرنگییه‌كی زۆر به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با ده‌دات. ئێمه ده‌مانه‌وێ به به‌رده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی رێك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ین. به‌ره‌و تایبه‌تیكردنی كاره‌با ده‌چین و گرنگی به دانی كاره‌با به كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه دابه‌شكردنی كاره‌باش بدرێت به كۆمپانیاكان".
ئه‌لفه‌هداوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ساڵانه عێراق پێویستی به 30 هه‌زار میگاواتی كاره‌با هه‌یه و گوتی: "ئەمڕۆ ده‌توانین ته‌نها 10 هه‌زار مێگاوات به‌رهه‌م بێنین. پرۆژه‌یه‌كی نوێیمان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مێنانی 5 هه‌زار مێگاوات. دواتر پێویستمان به به‌رهه‌م هێنانی 15 هه‌زار میگاواتی دیكه هه‌یه. ئێستا 2 هه‌زار مێگاواتی یهدهكمان هه‌یه. پێویستمان به 30 مێگاوات هه‌یه بهلانیكهمهوه".
وه‌زیری كاره‌با عێراق روونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی نوێی عێراق رێگه‌یه‌كی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كات و گوتی: "ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ گشت دراوسێكانمان په‌یوه‌ندییه‌كانمان په‌ره پێ بده‌ین. بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان باش ده‌بێت. بێجگه له په‌یوه‌ندییه قووڵه‌كانمان ده‌مانه‌وێ له بواری ئابووریشدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین. به‌تایبه‌تی له بواری كاره‌بادا هه‌لی كاری زیاترمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا. سیاسه‌تی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێز بكات. له بواری كاره‌باوه توركیا ده‌رگەیه‌كی گرنگ ده‌بێت. كۆمپانیاكانی توركیا زیاتر په‌ره به‌م بواره بده‌ن و حكوومه‌تی توركیاش پشتگیری له كۆمپانیاكانی خۆی بكات به هاتنیان بۆ عێراق".
هاوكات سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌ندازیاری و پیشه‌سازی ئانكا سینان تارا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دروستكردنی وێستگه‌ی بیسمهیا یه‌كه‌م وهبهرهێنانیانه له عێراق له‌م بواره‌دا و گوتی: "دروستكردنی وێستگه‌كه له چوارچێوه‌ی ته‌كنۆلۆجیای ستانداردی جیهانی ئه‌نجام ده‌درێت. پرۆژه‌كه له ساڵی 2015 ده‌ست پێ ده‌كات و له مانگی ئابی ساڵی 2017 كۆتایی پێ دێت".
تارا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دروستكردنی وێستگه‌كه له‌لایه‌ن ماس گروپ ولایەنی پەیوەندیداری حکوومەتی عێراقی ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێ كرد.
news_share_descriptionsubscription_contact



