Musa Samur,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو داوای كرد كه هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و سه‌رقاڵی كاری دیكه نه‌بێت و گوتی: "تاكو هاوڕێكانمان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه خه‌مێكمان نابێت".
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و هاوسەرەکەی، سەلڤی کڵچدارئۆغڵو پێکەوە لە خوێندنگەی سەرەتایی ئەرجەنتین دەنگیاندا.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو داوای كرد كه هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و سه‌رقاڵی كاری دیكه نه‌بێت و گوتی: "تاكو هاوڕێكانمان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه خه‌مێكمان نابێت".
كڵچدارئۆغڵو داوای كرد كه كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵبستن له پێناو داهاتوو، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریدا كار بكه‌ن و گوتی: "مه‌چنه ژێر گوشاری كه‌سه‌وه. به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه سكاڵا تۆمار كراوه. بۆیه ئه‌ركی منه ئه‌وه به‌بیر كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بهێنمه‌وه. پێویسته توركیا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وڵاتێكی پێگه‌یشتووی دیموكرات له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگبداته‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خرێنه ژێر پرسیار. خستنه ژێرپرسیاری هه‌ڵبژاردن گورز وه‌شاندنه له دیموكراسی ".
دواتر كڵچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی قوتابخانه‌كه‌ی به‌جێهێشت.