Mazın Asad
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کەمپەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق سەرەڕای سەختی ھەڵومەرجی زەمینی بە سەرکەوتوویی درێژەی ھەیە.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی لە دژی تیرۆریستانی پەکەکە لە کەمپەکانی باکووری عێراق لە لایەن فەرماندەیی لیوای ٣٤ەمینی سنوور لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەر بە پارێزگای ھەکاری و فەرماندەیی لیوای جەندرمەی کۆماندۆی شاخ دەستی پێکردووە، بە پێداگرییەوە درێژەی ھەیە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا ئەمڕۆ وێرای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریست لە چالاکی خران، ژمارەیەک جبەخانە، حەشارگە و ئەشکەوتی تیرۆریستان خاپوورکران.
سوپای تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەیەک وێنەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر خواکورک و کانی رەش بڵاوکردووەتەوە.
لە وێنەکاندا دەبینرێت چۆن سەربازانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا وێرای سەختی ھەڵومەرجی زەمینی، بە سەرکەوتوویی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەردەوامن.
سەربازانی سوپای تورکیا بە گوریس بەسەر ناوچە بەرزاییەکان دەکەون و لە رووبارەکان تێدەپەڕن و لە ناوچە سەختەکەدا چالاکی گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن.