İlyas Kaçar,Alptekin Soykan
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئیستانبوڵ كاته‌كانی شه‌و بارانی وه‌رزی به‌خوڕ باری و لافاو دروستبوو، هاوكات به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵ و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له هه‌ندێک ناوچه ئاو چووه ناو چه‌ند خانوو و شوێنكارێكهوه.
چه‌ند ئۆتۆمبێلێک كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ئهندهرپاسهكاندا گیریانخواردبوو، له لایه‌ن تیمه‌كانی بەرگری شارستانی رزگاركران.

له شه‌قامی دۆرت كاردهشلاری گه‌ڕه‌كی یهشیلكۆی شارۆچكه‌ی باكركۆی، به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه ئاو چووه ناو نهۆمی زه‌مینی هه‌ندێک له بیناكان، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش كه شه‌و به‌و رووداوه به‌خه‌به‌رهاتن ده‌ستبه‌جێ ماڵه‌كانیان چۆڵكرد.
هاووڵاتییان داوای هاوكاریان له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فه‌رمانگه‌ی ئاوه‌ڕۆی ئیستانبوڵ كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆیان به سه‌تڵ هه‌وڵی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه‌یان ده‌دا.
به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له گه‌راجێك كه كه‌وتبووه نهۆمی زه‌مینی بینایه‌ك، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان زیانیان به‌ركه‌وت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.