Adsız Günebakan
02 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
عه‌نتاب - AA
له رووداوێكی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئۆغوزهل سەربە پارێزگای عه‌نتاب، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 19ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، رووداوه‌كه له نێوان بارهه‌ڵگرێكدا كه كرێكارانی كێڵگه‌ی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ مینی پاسێكدا روویداوه و به هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه برینداره‌كان له لایه‌ن تیمی فریاگوزاری به‌په‌له‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌نتاب.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان سێ كه‌سی دیكه له برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ حه‌وت كه‌س.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه سێ له برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.