Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بووە یەکەم یانەی وەرزشی کە ببێتە خاوەنی 100 ملیۆن لایک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
بەپێی روونکردنەوەیەک کە لە ماڵپەڕی یانەکە بڵاوکراوەتەوە، یانەی ریال مەدرید بووە خاوەنی نازناوی ئەو یانە وەرزشییەی کە 100 ملیۆن لایکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەیە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ریال مەدرید یەکێکە لەو براندانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات و باس لەوەکراوە پارساڵ زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن کەس تەماشای ڤیدیۆکانی یانەکەیان لە پەیجی یانەی شاهانە لە فەیسبووک کردووە. ئەوەش ئاشکراکراوە کە هەر پارساڵ ئەو پەیامانەی زۆرترین شێرکراون، لە 10 پەیام 9یان هی یانەکە بوون.
هاوکات لەدوای ئەوەی یانەی شاهانە گەیشتە ئەو ژمارەیە لە لایک، یانەی بەرشەلۆنەش لە رێگەی ماڵپەڕی خۆیەوە لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد کە پەیجەکەیان گەیشتووەتە 100 ملیۆن لایک.