Sangar Hamad Azeez
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2017
سبەی شەممە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە نێوان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤانتوسی ئیتالی ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە سبەی کاتژمێر ٩:٤٥ی شەو بە کاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوویانەی ریال مەدرید و یوڤانتوس لە یاریگای نێودەوڵەتی کاردیف لە شاری کاردیڤ لە وێڵز ئەنجام بدرێت.
جێگای ئاماژەیە ریال لە مێژووی خۆیدا ١٤ جار گەیشتووەتە کۆتایی خولەکە و توانییویەتی ١٢ جار جارمەکە بەرز بکاتەوە، هەوڵدەدات بە بەرزکردنەوەی ئەم جامەش ژمارەی جامەکان بگەیەنێتە ١٣ جام.
یوڤانتوس-یش کە لە کۆی ٩ جار گەشتن بە یاری کۆتایی ٢ جار نازناوەکەی بەدەست هێناوە . لە هەوڵی ئەوەدایە بە بردنەوەی لەم یارییەدا سێیەم نازناوی چامپیۆنزلیک بەدەست بهێنێت.