Recep Şakar,Rewa Mahmut Hasan
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
مێلبۆرن - AA
رێکخەری پێشبرکێی تێنسی کراوەی ئوستڕاڵیا، کرایگ تیلەی رایگەیاند کە ئەستێرەی تێنسی ئەمریکی، سێرێنا ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتەکە دەکات.
بڕیارە پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستڕاڵیا لە ١٥ تا ٢٨ی کانوونی دووەم ٢٠١٨ لە شاری مێلبۆرن ئەنجام بدرێت و وەک ئامادەکاریەکیش بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەی ناساندنی پاڵەوانیەتەکە رێکخرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیلەی گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەستێرەی تێنسی ئەمریکی، سێرێنا ویلیامز کە ماوەیەک بە هۆی دووگیانیەوە، دوورکەوتۆتەوە لە پێناو پاراستنی نازناوەکەیدا بەشدار دەبێت لە پاڵەوانیەتی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ خێزانی ویلیامز و مەشقەکانی سێرێنا بەردەوامیان هەیە و گوتی: "سێرێنا ویلیامز دەگەرێتەوە، خۆشحاڵیش دەبین بە پێشوازی لێکردنی لە پاڵەوانیەتی ٢٠١٨دا".
سێرێنا ویلیامز ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە ٢٦ ساڵیدا کچێکی بوو، ناوبراو خاوەنی چەندین نازناوی پاڵەوانیەتیە لە تێنسی کراوەدا.