Sangar Hamad Azeez
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
بەهای ئەو یاریزانانەی ئێستا لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزین دەگاتە ٨٧٨ ملیۆن یۆڕۆر و بەمەش بە گرانترین یانە لە مێژووی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت.
ناوەندی نێودەوڵەتی لێکۆلینەوەی وەرزشی راپۆرتێکی لەبارەی بەهای یانەکانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا بڵاوکردەوە .
بەگوێرەی راپۆرتەکەش، یانەی مانچستەر سیتی کە لە هەفتەی ٢٧ی خولی پرێمەرلیگ بە جیاوازی ١٥ خاڵ یەکەمی ریزبەندی گرتووە بە بەهای ٨٧٨ ملیۆن یۆڕۆ بە گرانترین یانە لە مێژووی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت.
مانچستەر سیتی کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی بە پێپ گواردیۆلا سپاردووە، لەو کاتەوە بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن یۆڕۆ یاریزانی هێناوەتە ریزەکانی و بەم پێیەش بە پێش هەریەک لە یانەکانی پاریس سانجێرمان ، مانچستەر یونایتد و بارسێلۆنا کەوتو بووە گرانبەهاترین یانەی جیهان .
ریال مەدرید کە ٤ ساڵی رابردوو ٣ جار نازناوی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەست هێناوە بە ٤٩٧ ملیۆن یۆڕۆ پلەی ٦می گرتووە.
ریزبەندی ١٠ گرانبەهاترین یانەکانی جیهانیش بە پێی راپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:
١- مانچستەر سیتی (ئینگڵتەرا) ٨٧٨ ملیۆن یۆڕۆ
٢- پاریس سانجێرمان (فەڕەنسا) ٨٠٥ ملیۆن یۆڕۆ
٣- مانچستەر یونایتد (ئینگڵتەرا) ٧٤٧ ملیۆن یۆڕۆ
٤- بارسێلۆنا (ئیسپانیا) ٧٢٥ ملیۆن یۆڕۆ
٥- چێلسی (ئینگڵتەرا) ٥٩٢ ملیۆن یۆڕۆ
٦- ریال مەدرید (ئیسپانیا) ٤٩٧ ملیۆن یۆڕۆ
٧- لیڤەرپول (ئینگڵتەرا) ٤٦١ ملیۆن یۆڕۆ
٨- یوڤانتوس ( ئیتالیا) ٤٤٨ ملیۆن یۆڕۆ
٩- ئارسناڵ (ئینگڵتەرا) ٤٠٣ ملیۆن یۆڕۆ
١٠-ئێڤەرتۆن (ئینگڵتەرا) ٣٦٥ ملیۆن یۆڕۆ