Sangar Hamad Azeez
03 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ تۆپى پێى بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا نازناوى جامى كیشوه‌ره‌كانى بە دەست هێنا.
له یاریى كۆتایى جامی کیشوەرەکان کە یارییەکانی لە رووسیا بە رێوەچوون، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا پاڵه‌وانى مۆندیالی رابردوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلى پاڵه‌وانى کیشوەری ئه‌مه‌ریكاى باشوور بووەوە و دوای یارییه‌كى ئاست به‌رز ئەڵمانییەکان توانیان لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی چیلی گۆڵێک تۆمار بکەن و هەر بەو گۆڵەش کۆتایی بە یارییەکە هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار لە مێژووی خۆیدا توانى نازناوی جامی کیشوەرەکان بە دەست بهێنێت و ببێته شه‌شه‌م هه‌ڵبژارده کە ئەو نازناوە بەدەست دەهێنێت.