Sangar Hamad Azeez
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
له هەفتەی ٣٦ى لا لیگادا، یانەکانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە سەرکەوتنیان تۆمار کرد.
یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی گرانادا بووە و توانی ٤ گۆڵ تۆمار بکات لە رێگەی یاریزانان جێمس رۆدریگێز (دوو گۆڵ) و ئەلڤارۆ مۆراتا (دوو گۆڵ).
یانەی بەرشەلۆنەش شەوی رابردوو له یاریگهى كامپ نۆ میواندارى یانەی ڤیاریالى كرد و توانی بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی میوان بباتەوە .
گۆڵهكانى یانە کەتەلۆنییەکەش له یارییهكه له رێگهى نهیمارو سوارێزو (مێسى 2 گۆڵ) تۆماركران .
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانە شاهانەکە بە کۆکردنەوەی ٨٤ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت، بەڵام یانەی ریال مەدرید یارییەکی دواخراوی ماوە.