Aslı Nur Düzgün
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
رووداوەکانی سەرەتای مانگی رەمەزان، کە بە پلانی جوولەكە توندڕەوەکان بۆ ھەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا بە بەرزکردنەوەی لێدوانی دژبە ئیسلام، ھەوڵەکانی دەستگرتن بەسەر خانووی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەراح و بەکارھێنانی ھێز لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە لە دژی فەڵەستینییەکانی دەرگای شام دەستیپێکرد، پاشان، روداوەکە کە گەیشتە پێکدادانێکی گەرم لە نێوان لایەنەکان، بە ئاگربەستێک راوەستێنرا. ئەو گرژییانەی کە لەئاکامی بەرەنگاربوونەوەی فەڵەستینییەکان لە بەرامبەر ئەو داگیرکراییەی کە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە بەردەوامە، بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٢٥٩ فەڵەستینی کە زیاتر لە ٦٠یان منداڵن و برینداربوونی سەدان کەس و لەدەستدانی خانووەکانیان.
لەبەرامبەر ئەو گرژییانەی کە ئاڵۆزتر دەبوون، بانگەوازی راگرتنی پێکدادانەکان لەلایەن پاسەوانی ئیسرائیل، ئەمریکاوە تاکو بڵێی درەنگ ھات. سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە دوای گیانلەدەستدانی ٢٣٢ فەڵەستینی، واتا لە نۆیەمین رۆژی پێکدادانەکەدا، بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاھۆی راگەیاند کە بۆ کۆتایی ھێنان بە گرژییەکان چاوەڕوانی ئاگربەست دەکات. بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا، لە پێش ئەمە دەیانگوت "ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لەخۆی بەکاردەھێنێت"، تەنانەت کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر گیانلەدەستدانی منداڵانی فەڵەستینی نیشان نەدا.
چاوەروانی ئەوە دەکرا کە ھەڵوێستی حکوومەتی بایدن، لە بەرامبەر ئەو کێشە و رووداوانەی کە ئیسرائیل لە ناوچەکە درووستیکردوون، جیاواز بێت لە سیاسەتەکانی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ (پادشا کیرۆسی بیبی) کە بەدڵی راستڕەوە توندڕەوەکانی دەکرد، بەڵام لەم بابەتەدا ھیوابڕانی درووستکرد. ناتوانین ئەوە بڵێین کە بایدن بەشێوەیەک مامەڵەی کردووە ھاوشێوەی پەیوەندییە ساردەکان لە نێوان سەرکردەکان و گۆڕینی لێدوان کە لە سەردەمی ئۆباما کە لەگەڵ نەتانیاھو بەردەوامبوو.
باشە، سەردەمی بایدن و سەردەمی ئۆباما چەند لێكدەچن یان چەند جیاوازن؟ ئەم لێکچوون و جیاوازییە، چی لە پێشێلکارییەکانەی مافی مرۆڤ کە ھێشتا لە قودس بەردەوامە، داگیرکارییەکان و لە روانگەی فەڵەستینییەکان دەگۆڕێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، دەبێت بە تایبەتی تەماشای سیاسەتەکانی سەردەمی ئۆباما بکرێـت.
- باراك ئۆباما و پرسی فه‌ڵه‌ستین
سیاسه‌تی هێرشكارانه و ده‌ستوه‌ردانی تاكلایه‌نانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌رده‌می ٤٣همین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆرج بوش، سه‌رنه‌كه‌وتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی عێراق و لایه‌نگیری بۆ ئیسرائیل، بووه هۆی زیادبوونی دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه. به‌ڵام باراك ئۆباما كه به هه‌ڵبژاردن له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩ بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵی دا وێنه‌ی ئه‌مریكا كه زیانی به‌ركه‌وتبوو چاك بكاته‌وه. له‌و میانه‌یه‌دا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی رق و كینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئه‌مریكا، رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی، ئه‌مریكا چووه قۆناغی سیاسه‌تێكی نوێ. ئۆباما كه ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ئاشتیخواز، لایه‌نگری خۆشگوزه‌رانی و هاریكاری وێنا ده‌كرد، ده‌ستی كرد به پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌باره‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل. به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه به ئیسرائیلیشه‌وه ره‌خنه له ئۆباما گیرا و بۆ ماوه‌یه‌ك بووه جێی ئومێد بۆ جیهانی ئیسلامی.
- جۆ بایدن و پرسی فه‌ڵه‌ستین
ده‌گوترێ كه له سه‌رده‌می جۆ بایدنیشدا ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تی وه‌ك سه‌رده‌می ئۆباما به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌گیرێته به‌ر. هه‌وڵه‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئیداره‌ی پێشوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوه‌وه دێته‌به‌ر باس. به‌ڵام تاكوو ئێستا ئیداره‌ی بایدن له‌باره‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین به‌رنامه‌یه‌كی روونی نییه. له ئێستادا ته‌نها ده‌تواندرێ بگوترێت به‌رهه‌ڵستیكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كارانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا كراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بایدن له میانی نووسینی گوتارێكدا كه له ٢٠٢٠ له گۆڤاری Foreign Affairsبڵاو كرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌رده‌می ئۆباما وێنه‌ی زیانبه‌ركه‌وتووی ئه‌مریكا چاك بكاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و متمانه‌یه دروست بكاته‌وه كه هاوپه‌یمانه‌كان به ئه‌مریكایان نه‌ماوه. بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌وڵی هاوشێوه‌ی ئۆباما ده‌بیندرێ كه هه‌وڵی ده‌دا شوێنه‌واری ئیداره‌ی بوش بسڕێته‌وه.
کەش و هەوای ساردی نێوانیان لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیل‌دا بەهۆی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە، ئەنجامدانی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیی لە مانگی شوباتدا لەنێوان هەردوو سەرکردەدا، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر دادگای سزای نێودەوڵەتیی، دووبارە دەستپێکردنەوەی سندوقەکانی پشتیوانی بۆ فەڵەستین نزیکە لە هێڵی ئۆباماوە، بەڵام دەتوانرێت بگوترێت کە سیاسەتانێکی دژ بە ترەمپیشن. سەرەڕای ئەوەیش بادین کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناگوازێتەوە بۆ تەلئەبیب، نواندنی هەڵوێستی لایەنگریی ئیسرائیل هەم لە سیاسەتی دەرەکییدا و هەمیش لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەرامبەر ئەو دڕندەییەی لەم رۆژانەی رابردوودا روویاندا، هەنگاوانێکن دەچنە چوارچێوەی سیاسەتی نەریتیی ئەمریکا لە بارەی ئیسرائیل.
ئەو شتەی وەک ئەنجام روونە ئەوەیە کە رژێمی ئەپارتایدی داگیرکەری ئیسرائیل کە لەژێر پارێزی بێ مەرجی ئەمریکادایە لە کایەی هەرێمیی و نێودەوڵەتییدا، لە سەردەمی بایدن-یشدا پشتیوانی لێدەکرێت. بە واتایەکی گشتیی بایدن لە سیاسەتیی نەرێتیی بەرامبەر ئیسرائیل لادانێکی گەورە ناکات و هەڵوێستی بەردەوامی لە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل بۆ فەڵەستینییەکان هیچ شتێک ناگۆڕێت. هەموو ئەو پێشهاتانەی لە جیهان و ئەمریکادا روو دەدەن، نیشانی دەدەن کە ئەو گۆڕانکاریە تەنیا بە پشتیوانی کوتلەکانی گەل لە فەڵەستین و بە گوشارکردن لە حکوومەتەکانیان لەبارەی وەستانەوە دژ بە رژێمی ئەپارتایدی داگیرکەری حکوومەتی ئیسرائیل، دەکرێت.