Bilgay Duman
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
شیكاری- به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی عێراق له ORSAM، بیلگای دومان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، موسته‌فا كازمی و ئه‌و كێشانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق رووی دان بۆ شیكاریی ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
وێڕای ئه‌وه مانگێك زیاتر تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١، هێشتا ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یه‌ندراون. كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێك دوای رۆژێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام درا ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی بڵاو كرده‌وه. به‌ڵام به‌هۆی تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له سندوقه‌كان به ده‌ست ژمێردرانه‌وه و هێشتاش ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌واو نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واویش ببێت، ئه‌نجامه‌كان نابنه فه‌رمی. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێن پێویسته له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدرێت. له كاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كان داوه به تایبه‌ت گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌ی ئه‌وان پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن ده‌ستیان كردووه به خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی. له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وانه‌دا جار جار هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به توندی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و برینداربوون و گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌رانیش گرژییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه پێ ده‌ده‌ن.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م گرژییانه گه‌یشته ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش بكرێته سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، موسته‌فا كازمی. ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانی سه‌ختتر كرد هه‌روه‌ها بووه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناسه‌قامگیری ئه‌منی زیاتر و عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م خولانه‌وه به ده‌وری بازنه‌ی به‌تاڵدا و له رووی ده‌روونیشه‌وه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
- کێشەی سەرەکیی عێراق: کەمی متمانەییە
دەتوانرێت ئەوە بوترێت کە کێشەی سەرەکی لە عێراق لە دوای داگیرکاریی ئەمریکاوە نەبوونی متمانەیە. داگیرکاریی ئەمریکا و ئەو ماوەیەی دوای ئەوە بووە ھۆکاری نەھێشتنی متمانەبەخۆ و متمانە بەیەکتر و درووستبوونی نائومێدی لەلای تاکەکان. زۆربەی خەڵکی وڵاتەکە و بەتایبەتی ئەو گەنجانەی کە تەمەنیان لە ٣٥ ساڵی کەمترە و ئەوانەی کە سەدا ٧٥ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەھێنن، لە داھاتوویان نائومێدن. ئەم نائومێدییە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بە دەرکەوت.
سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییەکان بە یەکێک لە ھەوڵەکانی شکاندنی توێکڵی کۆمەڵەی عێراقی دادەنرێت، بەڵام جوڵانەوەی سەرەکیی بازنە بەتاڵەکە لە عێراق ھێشتا رێگەی بەمە نەداوە.
چونکە لەگەڵ داگیرکاریی ئەمریکا تێروانینێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئیداری لەسەر بنەمای بەشداریی نەژادی و مەزھەبگەرایی کە پێچەوانەی سرووشتی وڵاتەکەیە لە عێراق درووستبوو. خەڵکی بەپێی ئەم تێروانینە ھەڵسوکەوت دەکەن تەنانەت لە بازاڕکردنی رۆژانەیانیشدا.
لە عێراق، کە تێگشتنێکی سەپێندراوی ناوەندی بۆ چەندین دەیەیە حوکمی دەکات و پەیوەندیی نەژادی، ئایینی، مەزھەبگەرای، خێلەکی و ھەرێمی بەھێزی ھەیە، سستەمێکی فیدراڵیی ناڕێک و لاوازیان بۆ ھێنا. ئەم دۆخەش شوێنی ستوونی و ئاسۆیی نەبوونی متمانەی لە عێراق خستووەتەڕوو. بە مانایەکی دیکە، بەھۆی گرژییە نەژادی و مەزھەبییەکانەوە، متمانەی خەڵکی بە یەکتر زیانی بەرکەوتووە و لە بچووکترین یەکەوە بۆ گەورەترین یەکەی کۆمەڵگە. ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ نەمانی متمانەی ئاسۆیی. ئەم نەمانی متمانەى ئاسۆییە گەیشتە ئاستی سیاسەت و ئیدار لە کۆمەڵگادا.
پارتە سیاسییەکان بە دانوستانەکانی پێک‌ھێنانی حکوومەت متمانەیان بەیەک نییە و دامەزراوەکانی دەوڵەتیش متمانەیان بەیەک نییە لە کاری دەوڵەت و ھێزە ئەمنییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا متمانەیان بەیەک نییە. چونکە ئەو حزبەی کە لە عێراق پۆستێک دەگرێتە دەست بەپێی بەرژەوەندی گرووپەکەی کار دەکات نەک بەرژەوەندی وڵات و دەوڵەت. بۆ نموونە، ئەو کەسەی کە پۆستی وەزیر وەردەگرێت پێشینەی کارەکانی بەپێی ئینتمای نەژادی/یان ئاینیی، خێلەکی یاخود شارەکەی دادەنێت. لە ئەنجامیشدا، حاڵەتی نەمانی متمانەی ستوونی دروستدەبێت.
- بێ متمانەیی مەترسی پێکدادان زیاد دەکات
لە کاتێکدا لە عێراق کۆمەڵگا متمانەی بە پارتە سیاسییەکان، دەوڵەت، حکوومەت و بەڕێوەبەران نییە، بە هەمان شێوە بە پێچەوانەوە بێ متمانەیی سەرهەڵدەدات. ئەو دۆخەش سیستمی وڵات لە کار دەخات. بە پێی ئەو ریزبەندیەی رێکخراوی نێودەوڵەتی شەفافیەت بڵاویکردووەتەوە عێراق لە ناو ١٨٠ وڵات‌دا لە ریزبەندی ١٢دایە. سەرچاوەکانی وڵات رۆژ لە دوای ڕۆژ خەرج دەکرێت. لە بەرئەوە وەک 'سەرنشینانی کەشتیەک کە خەریکە ژێر ئاو دەکەوێت' هەموو لایەنەکان هەوڵ دەدەن بەشی خۆیان لە کێکەکە ببەن. ئەو رەوشەش ناو بە ناو مەترسی پێکدادان دروست دەکات.
هەر لایەنێک کە لە وڵات‌دا خواستی فراوانکردنی دەسەڵات و هەژموونی هەیە پەل دەهاوێت بۆ لایەنەکانی دیکە. وەک چۆن ئەوە بووەتە هۆی پێکدادان، هاوکات بۆشایی ئەمنیی و هێز دروست بووە، بەو شێوەیەش رێکخراوە تیرۆریستیەکان بواریان بۆ دەرەخسێت بە ئاسانی جووڵە بکەن و، دەستوەردانی دەرەکیش لە وڵات‌دا کراوەیە.
- ئایا کێشەکان لە عێراق چارەسەر دەبن؟
لە وڵاتێک‌دا کە ئەم هەموو کێشەیەی تیادابێت، بێگومان دۆزینەوەی چارەسەر لە ماوەیەکی کەمدا کارێکی ئاستەمە. چونکە شتێکی راست نییە کێشەکانی عێراق بدرێنە پاڵ چینێک یان گروپێکی دیاریکراو. بەتەنها حکوومەت یاخود چینێکی دیاریکراو نەبوونەتە هۆی دروستبوونی کێشە ئەمنییەکان یاخوود کێشەکانی ژێرخانی وڵات. تا کاتێک لە عێراقدا ناسنامەیەکی میلی نەیەتە ئاراوە و دەسەڵاتێک پێکنەهێندرێت کە لەگەڵ سروشتی عێراقدا بگونجێت، ئاستەمە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بێتەئاراوە. جگە لەمەش لە عێراق زۆر بواری دیکە هەن کە تا ئێستا بە تەمومژاوی ماونەتەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا رەنگە یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دروست کردنی ناسنامەیەکی عێراقییانەبێت بۆ هاووڵاتییانی عێراق. ئەم ناسنامەیە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی تەواوی ئەو جیاوازی و پارچەپارچەبوونەی لە ئێستادا لە ناسنامەی عێراقییەکاندا هەیە. هەموو لایەنەکان پێویستیان بە یەکێتی و یەکڕیزی هەیە. ئەگەر ئەم یەکڕیزییەش نەیەتەکایەوە ئەوا پێکەوەمانەوەی عێراق زۆر سەختە.
لە لایەکی دیکەشەوە پێویستە ئەوە لەبیرنەکرێت کە عێراق تەنها لە چوارچێوەی عێراقدا کاریگەری نییە بەڵکو هەڵگری بزوێنەری سەرەکی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەروەک لە ئەزموونی داعشدا بینرا، کەوتنەوەی هەر ئاگرێک لە عێراق تەنها لە سنوورەکانی عێراقدا نامێنێتەوە. بەم هۆیەشەوە هەوڵی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق، گرنگییەکی زۆری هەیە.