Zana Natık Kerem
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ھەولێر - AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە باکووری بەغدا دەست پێ کرد.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی لیوای ١٢ی حەشدی شەعبی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی رۆژئاوای قەزای تارمییە باکووری بەغدا دەست پێ کردووە.
راشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی تیرۆریستانی داعش، ھەروەھا پاراستنی رەوشی ئەمنییە لە ناوچەکانی رۆژئاوای قەزای تارمییە.