Zana Natık Kerem
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدرالدا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی بۆمب و دوو حەشارگە خاپووركران.
نووسینگەی فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدرال لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی لیوای 19ی سەربە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پشكنینی سنووری گوندەكانی رەبیزە و میزان سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی بۆمب و دوو حەشارگە خاپووركران، هەروەها دەستیش بەسەر یەك بۆمب و پشتێنەیەكی بۆمبێرێژكراو لەگەڵ بڕێك ماددەی خۆراك و ماتۆرسكیلێكدا گیراوە.