Rewa Mahmood Hasan
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
لە خۆپیشاندانەکانی دوكان ئەفسەرێک گیانی له‌ده‌ستدا و خۆپیشاندەرێکیش لە چەمچەماڵ گوللەیەک بەر سنگی كه‌وت و بەسەختی برینداربوو.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دوکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەفسەرێکی بەرگریی فریاکەوتن به پله‌ی عه‌قید، لەنێو خۆپیشاندەران و لەسەر رێگای دوکان-سلێمانی لەنزیکی گوندی قەمچوغە گیانی لەده‌ستداوه و پۆلیس لەسەر هۆکاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی كردووه‌ته‌وه.
شایه‌تحاڵان ئاماژە بەوە دەکەن ناوبراو بە جلوبەرگی مەدەنییەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەفسەرەکە ناوی هەمزە محەمەد شارستێنییە، لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٨ه، تا ئێستا هۆکاری گیان لەدهستدانەکەی نازانرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی كردووه‌ته‌وه.
هەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا و لە شارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی گوللەیەک به‌ر سنگی كه‌وت بەسەختی برینداربوو، و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
دوای ئەوەی دەنگۆی گیان لەدهستدانی گه‌نجه‌كه بڵاوبوویەوە، پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچهماڵ، فەرهاد محەمەدهوه كرد.
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچهماڵ ئاشكرایكرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ بریندارێکی خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان رەوانە کراوە كه فیشەک بەر سنگی کەوتووه، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، رەوانەی سلێمانی کراوە.
له‌دوای ئه‌وه‌ش، پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەندیی بە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار، ئومێد عەلی لە سلێمانی كرد، کە نه‌خۆشخانه‌كه‌یان برینداری سه‌رجه‌م خۆپیشاندانەکانی شار و شارۆچکەکانی بۆ رەوانە دەکرێت.
ئومێد عەلی رەتیكرده‌وه ئەمڕۆ هیچ بریندارێکی خۆپیشاندانەکانی ده‌ره‌وه‌یان لە نەخۆشخانەی شار وه‌رگرتبێت.