Heman Hussein Yaseen
23 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2024
هەولێر- AA
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی، ئێوارەی ئەمڕۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە قەزای عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ١٨:١٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەوڵی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەریان داوە بە مەبەستی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە دەوروبەری قەزای عەنکاوە داواکراوەکان ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و بە هۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش بەسەختی بریندار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و ئەوی دیکەشیان دەستگیر کردووە.