Sarmand Hameed
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رێککاری ئەمنیی توندی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە گرتەبەر، ئەمەش وەک هەنگاوێکە لە ئەگەر روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو.
لەسەر داوای سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەد سەدر چاوەڕێ دەکرێ سبەی هەینی لە شاری بەغدا "خۆپیشاندنی ملیۆنی" دژ بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا رێککاری ئەمنیی توندی لە دەوروبەری باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە و دەروازەکانی گرتووەتەبەر.
بەگوتەی سەرچاوەکە، بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەم دەروازەکانی باڵیۆزخانەکە دانراوە و ئاماژەی هۆشداریی لە نزیک نەبوونەوەی دانراوە.
کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، سەدان چەکداری حەشدی شەعبی هەڵیناکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ئاگرییان لە دەوازە و شوێنی پێشوازی سەردانکەرانی باڵیۆزخانەکە بەردا.
سێ رۆژ دوای ئەو رووداوە، هەریەک لە فهرماندهی فهیلهقی قودس سهربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولهیمانی و جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی، ئهبو مههدی موههندیس لەگەڵ هەشت فەرماندەی دیکەی پاسداران و حەشدی شەعبی له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا لهسەر رێگای فڕۆكهخانهی بهغدا، كوژراون.
رۆژی پێنجی کانوونی دووەم، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاردا بە دەرکرنی هێزە بیانییەکان لە خاکی وڵاتەکەی.
ئەمریکا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکردووە.