Rewa Mahmood Hasan
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
سلێمانی - AA
كۆتا به‌شی كاره‌كانی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ندامانی كۆنگره تاوتوێی په‌یڕه‌وی پێشنیاركراوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن و گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه ده‌كرێت و یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
له مادده‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌و تایبه‌ت به‌ناوی كۆمه‌ڵ چوار پیشنیار هه‌بوو ئەوانیش ،ناوه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، پاشگری ئیسلامی لێبكرێته‌وه، ناوه‌كه به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌ناوێكی نوێ یان ناوه‌كه هه‌مواربكریته‌وه.
لەدوای مشت‌ومڕ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موار كرایه‌وه‌و به ناوی" كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان".
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه،١٨ی شوباتی ٢٠٢١ له شاری سلێمانی و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه به به‌شداری ٩٠٠ ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی دەهێنێت.
له رۆژی یه‌كه‌میش دا عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و دواتریش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ راگه‌یه‌نراوه، تائێستا چوار کۆنگرەی بەستووە.