Sarp Özer,Muhammed Ali Kamal
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2021
به‌غدا - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به هاوه‌ڵی سوپاسالاری وڵاته‌كه‌ی، یاشار گوله‌ر، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی توركیایان له به‌غدا كرد.
خولوسی ئاكار كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له عێراقه، به هاوه‌ڵی یاشار گوله‌ر سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی توركیایان له به‌غدا كرد.
له باڵیۆزخانه‌كه له‌لایه‌ن باڵیۆز، فاتیح یڵدز و كارمه‌ندانه‌وه پێشوازییان لێكرا و ئاكار ده‌فته‌ری شه‌ره‌فی باڵیۆزخانه‌كه‌ی واژووكرد.
دوای سه‌ردانه‌كه‌یان، ئاكار و شاندی یاوه‌ری كۆتاییان به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا هێنا و به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن.